لە رۆژێكدا دوو هێلکە بخۆ بزانه‌ چ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر له‌شتدادێت

رۆژانه‌ خواردنی دوو هێلكه‌ی كوڵاو ٨ کاریگەری سەرسوڕهێنەر له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ درووست ده‌كات

K24 – ههولێر:

تایبەتمەندی و سودەکانی هێلکە، بە شێوەیەکی بەردەوام پرسیاریان لەبارەوە دەکرێت، هەموومان هەست بەوە دەکەین خواردنی هێلکەی مریشك سوودەکانی زۆرن و پڕن لە پێکهاتەی بێهاوتایی تەندرووستی، بەڵام ئەوەی ئێمە لێرە باسی لێوە دەکەین، خواردنی دوو هێلکەی کوڵاوە لەکاتی ژەمی بەیانیان، کە 8 کاریگەری بەسەر لەشەوە بەجێدەهێڵێت.

 

یەکەم/ مێشکت دەخاتە ژێر پاراستنی جۆرە ڤیتامینێکی تایبەت بەناو Choline، کە پزیشکان سەلماندوویانە ئەم ڤیتامینە دیاکراوترین و گرنگترین ماددەی تەلاری مێشکە، کە دەتوانرێت بەخواردنی 2 هێلکە لە رۆژێکدا بەشێك لەم ڤیتامینە وەرگریت، هەروەها کەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆکاری لە بیرچوونی یادگاری و بیرەوەرییەکانت.

دووەم/ توێژینەوەی نوێ سەلماندووییەتی هێلکە دەوڵەمەندە بە ماددەی lutein، ئەم ماددەیە بەرپرسە لە روون بینین و بینایی تیژ، کە بە هەمان شێوە دەکرێت ئەم ماددەیە بەخواردنی دوو هێلکەی کوڵاو لە رۆژێکدا بە دەستبهێنرێت.

سێیەم/ بوونی ڤیتامین D لە هێلکەی کوڵاو کە یارمەتی هەڵمژینی کالسیۆم دەدات و بەوەش خواردنی دوو هێلکەی کوڵاو بەهۆی بوونی ڤیتامینD لەو خواردنە، وا لە ئێسکەکان و ددانەکانت دەکات بەهێز بن.

چوارەم/ هەروەها لە هێلکەی کوڵاودا بڕێکی گونجاو ڤیتامین B هەیە، بەخواردنی دەبێتە هۆی لابردنی ژەهر لە جەرگت، هەروەها پێست و قژیش دەپارێزێت.

پێنجەم/ خواردنی دوو هێلکەی کوڵاو، رێگری دەکات لە بەرهەمهێنانی کۆلسترۆڵ لەناو لەش، کە ئەمەش وا لە لەشی مرۆڤ دەکات، لە مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ و بۆڕییەکانی خوێن بپارێزێت.

شەشەم/ کێشی لەش دادەبەزێنێت، زانایانی ئەمریکی لە توێژینەوەکانیاندا بۆ رێجیم کردن، بۆیان دەرکەوتووە، خواردنی هێلکەی کوڵاو بەشێوەیەکی خێرا کێشت دادەبەزێنێت، ئەگەر بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بیت لە خواردنی.

حەوتەم/ کەمبوونەوەی مەترسی شیرپەنجە، ماددەی Choline وەك وتمان کە لە هێلکەدا هەیە، ئەوەندەی پێویست و گرنگە بۆ مێشک، لە هەمان کاتدا مەترسی شێرپەنجەش کەم دەکاتەوە، ئەوەش بە گوێرەی توێژینەوەیەك کە لەسەر ئافرەتێك کراوە و دەرکەوتووە، ئەم ماددەیە مەترسی دەرکەوتنی شێرپەنجەی سنگ بە رێژەی %18 کەمدەکاتەوە.

هەشتەم/ کرداری پیربوون هێواش دەکاتەوە، کە ئەمەش لە توێژینەوەی زانایەکی هۆڵەندی، کە لەسەر چەند ئافرەتێکی تەمەن نێوان 35 بۆ 40 ساڵ، دەرکەوتووە، چاڵ و لۆچی سەر رووخسارییانی کەم بووەتەوە، بەهۆی خواردنی بەردەوامی هێلکەی کوڵاو.

سه‌رچاوه‌/ bright side