سۆلاری بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و 9 یاریزانی دوورخستۆته‌وه
سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر لیگانیس 9 یاریزانی به‌هۆكاری جیاواز دوورخستۆته‌وه، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه، رامۆس، مۆدریچ و گاریس به‌یل.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی لیگانیس بڵاو كرده‌وه.
سۆلاری بۆ ئه‌م یارییه 9 یاریزانی دوورخستۆته‌وه كه پێكهاتوون له‌م یاریزانانه: (كۆرتوا، رامۆس، مۆدریچ، كرووس، یۆرێنتی، ئاسێنسیۆ، گاریس به‌یل، كه‌ریم بێنزێما و ماریانۆ دیاز).
له به‌رامبه‌ر راهێنه‌ری ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بانگهێشتی لوكا زێدانی گۆڵپارێزی كردووه، هه‌ریه‌ك له (ئیسكۆ، ڤاڵڤێردی، رێگیولیه‌ن، كریستۆ و ڤینسیۆس جۆنیۆر) بانگهێشت كراون.
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی جامی شای ئیسپانیا، له كاتژمێر 11:30ـی ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی لیگانیس ده‌بێته‌وه، له یاری چوون له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ریال مه‌درید به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی بردبووه‌وه.