بازاڕی پەنیری كوردی گەرمە
K24 - ھەولێر
په‌نیری كوردی هێشتا به تام‌و چێژه سروشتییه‌كه‌یه‌وه كڕیارێكی زۆری هه‌یه و ده‌توانێت ركابه‌ری به‌رهه‌می سپیایی به‌تایبه‌تی په‌نیری بیانی بكات، فرۆشیارانی ئه‌و به‌رهه‌مه ده‌ڵێن بەرھەمە سپیاییەكان ته‌واو سروشتییه و هیچ كه‌ره‌سته‌یه‌كی زیاده‌ی كیمیاوی تێدا بەكارناھێندرێت، جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر باش بپارێزرێت تا ساڵێك تێكناچێت، به‌ڵام گرانی نرخه‌كه‌ی به‌راورد به په‌نیری كارگه یه‌كێكه له به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م بازاڕی ئه‌و به‌رهه‌مه سروشتیە.