پێگه‌یه‌كی ئیسرائیلی رێككه‌وتنێكی نهێنی نێوان عێراق و داعش ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی دیبكا سه‌ر به هه‌واڵگریی ئیسرائیل بڵاویكردووه‌ته‌وه "رێككه‌وتنێكی نهێنی" له نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی داعش كراوه بۆ ئه‌وه‌ی به بێ شه‌ڕ له ناوچه‌كانی حه‌ویجه بكشێنه‌وه‌و ناوچه‌كه چۆڵبكه‌ن".
ئه‌و هه‌واڵه له كاتێكدایه له 20/9/2017 هێزه‌كانی عێراق هێرشیان بۆسه‌ر ناوچه‌كانی حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ری ده‌ستپێكرد، به‌ڵام به بێ هیچ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش، زۆربه‌ی ناوچه‌كان به سه‌نته‌ری قه‌زای حه‌ویجه‌شه‌وه كه‌وته‌وه ده‌ست هێزه‌كانی عێراق.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "دیبكا"ـی ئیسرائیلی له سه‌رچاوه‌كانییه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه "هیچ هێرشێك له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه نه‌كراوه‌ته سه‌ر حه‌ویجه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روویداوه، سوپای عێراق رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه و سه‌ركرده‌كانی داعش كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان راده‌ست بكه‌ن، له به‌رامبه‌ریشدا رێگه به چه‌كداره‌كانیان و خێزانه‌كانیان دراوه تا ناوچه‌كان چۆڵبكه‌ن".
پێگه ئیسرائیلییه‌كه ده‌ڵێت: "سوپای عێراق، رێڕه‌وێكی پارێزراویان بۆ چه‌كدارانی داعش و خێزانه‌كانیان كردووه‌ته‌وه و شاره‌كه‌یان جێهێشتووه".
به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌نه‌كردووه كه ئه‌و چه‌كدارانه روویانكردووه‌ته چ ناوچه‌یه‌كی دیكه و هیچ لایه‌نێكی فه‌رمی عێراقیش وه‌ڵامی ئه‌و راپۆرته‌ی پێگه ئیسرائیلییه‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
تا ئێستا چه‌كدارانی داعش ناحیه‌ی ریاز و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریان له به‌رده‌ستدایه و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكیشه هیچ شه‌ڕ و پێكدادان و هێرشێك ئه‌نجام نه‌دراوه.