ئه‌ردۆغان تره‌مپ و پوتین له نیازی سوپاكه‌ی له سووریا ئاگادار ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له گوتارێكدا ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا و رووسیا ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند: "به دۆناڵد تره‌مپ و ڤلادیمێر پوتنم راگه‌یاندووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له سووریا ناكشێینه‌وه و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌یان ته‌نیا له عه‌فرین كۆتایی نایه‌ت و رووده‌كه‌نه ناوچه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوای كوردستان له‌نێویشیاندا شاری منبج".
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردۆغان له‌كاتێكدایه كه چه‌ند جارێك ئه‌مریكا داواكه‌ی توركیای ره‌تكردۆته‌وه بۆ كشانه‌وه له منبج و راشیانگه‌یاندووه، له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكدا بۆ سه‌ر منبج ، ئه‌وا به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن".
سوپای توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی سووریا كه شه‌ڕ بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن، دوای نزیكه‌ی دوو مانگ له هێرش و بۆردوومانی به‌رفراوان و چڕ بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عه‌فرین، رۆژی 18/3/2018 شاره‌كه‌یان داگیر كرد. له‌و ماوه‌یه‌شدا زیاتر له 300 هاووڵاتی سڤیل شه‌هید بوون و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و به‌شێكی زۆری ناوچه‌كه‌ش وێران بوو.
میلیشیاكانی سووریا دوای داگیركردنی شاره‌كه ده‌ستیان به دزی و تاڵانی كرد و موڵك و ماڵی كوردیان تاڵانكرد.