ئێران: به مه‌رج رێگه ده‌ده‌ین ئه‌مه‌ریكا گه‌رووی هورمز به‌كار بهێنێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند، مه‌رجمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به ئه‌مه‌ریكا بده‌ین، گه‌رووی هورمز به‌كار بهێنێت.
زه‌ریف گوتیشی: مه‌رجه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بیه‌وێت گه‌رووه‌كه به‌كار بهێنێت، پێویسته سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دانوستان بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، گه‌یشته نیویۆرك و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "ته‌نیا مه‌رجمان ئه‌وه‌یه، ده‌بێت به دانوستان له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران گه‌رووی هورمز به‌كار بهێنرێت".
هه‌روه‌ها گوتی:" تا كاتێك به‌رژه‌وه‌ندیی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامیی ئێران بیخوازێت، گه‌رووی هورمز كراوه ده‌بێت".
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر