وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: جووڵه‌ى حه‌شد مه‌ترسيداره‌

وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەکاتەوە رێککەوتنیان لەگەڵ حەشد هەبێت
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەکاتەوە رێککەوتنیان لەگەڵ حەشد هەبێت بۆ جووڵە پێکردنی هێزەکانیان لە سنووری گەرمیان.

به‌ڕێوبه‌رى راگه‌ياندن و هۆشيارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، هەڵگورد حیکمەت بە کوردستان 24ـى راگەیاند، جووڵەی میلیشیاکانی حەشد دژی ئاگربەستەكەی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکانە و مەترسیداریشە.