دوای سووپه‌ر هاتریكه‌كه‌ی، میدیاكانی ئارجێنتین هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر مێسی
سووپه‌ر هاتریكه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی لیۆنێل مێسی به‌رامبه‌ر ئیبار، میدیاكانی ئارجێنتینای توڕه كرد، دیسان ره‌خنه له جیاوازی ئاستی مێسی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی و وڵاته‌كه‌ی ده‌گرن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 20 ئه‌یلوولی 2017، رۆژنامه‌ی Oleـی ئارجێنتینا، به گاڵته و ره‌خنه‌وه باسی سووپه‌رهاتریكه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی ـیان كرد بوو.
مێسی له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه به سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێز ده‌ركه‌وتووه، له كۆی 5 یاری، 9 گۆڵی كردووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه مێسی له چوار یاری رابردوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ته‌نیا یه‌ك گۆڵی كردووه، ئه‌ویش له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی بووه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی چیللی.
رۆژنامه‌كه ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌شی گرتووه كه مێسی بارسێلۆنای به ته‌نیا گه‌یاندۆته پێشه‌نگی لالیگا، كه‌چی ناتوانێت وڵاته‌كه‌ی له مه‌ترسی سه‌رنه‌كه‌وتن بۆ مۆندیال رزگار بكات.
لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، 5 جار خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی بردۆته‌وه و سه‌رجه‌م ناسناوه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه ناسناوی كۆپا ئه‌مێریكا و مۆندیال بۆ وڵاته‌كه‌ی بباته‌وه.