ئانچیلۆتی، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ هه‌ر 22 یاریزانه‌كه‌ی كلاسیكۆ ده‌كات
كارلۆ ئانچیلۆتی له دیمانه‌یه‌كدا كه له رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا بڵاو بۆته‌وه، به‌ر له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی كلاسیكۆی ئیسپانیا، ئاستی پێكهاته‌ی هه‌ر 22 یاریزانه‌كه‌ی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید به یه‌كتر به‌راورد ده‌كات.
ئانچیلۆتی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر خاڵی به‌هێز و لاوازی هێڵه‌كانی هه‌ردوو یانه ده‌رده‌برێت.
گۆڵپارێز (كلاودیۆ براڤۆ ـ بارسێلۆنا) ـ (كایلۆر ناڤاس ـ ریال مه‌درید)
هه‌ردووكیان ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی باشیان پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام ناڤاس نایابتر له‌م وه‌رزه بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌ركه‌وتووه.
به‌رگری لای ڕاست: (دانی ئالڤێس ـ بارسێلۆنا) ـ (كارڤاخاڵ ـ ریال مه‌درید)
هه‌ردووكیان توانایه‌كی باشیان له چالاككردنی هێرشبه‌ره‌كان هه‌یه، له كاتی هێرشبردنیش زۆر خێران، به‌ڵام پێویسته ئالڤێس له گه‌ڕانه‌وه‌دا وریاتر بێت، چونكه ئه‌مه خاڵی لاوازی ئه‌م یاریزانه برازیلییه، به‌تایبه‌تی ئه‌مشه‌و كه هێرشبه‌رانی تیپی به‌رانبه‌ر زۆر خێرا هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر هێڵی به‌رگری بارسا.
به‌رگری ناوه‌ند: (پیكێ ـ بارسێلۆنا) ـ (پیپی ـ ڕیال مه‌درید)
له‌م وه‌رزه‌دا پیكێ زۆر نایابتر له پیپی ده‌ركه‌وتووه، پیكێ ئه‌ركی خۆی به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ كردووه، له‌به‌رنبه‌ردا پیپی پێویسته وردتر له ده‌وروبه‌ری بڕوانێت و بۆشایی دروست نه‌كات، پێویسته ژیرانه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ یاریزانی به‌رانبه‌ر بكات، كه زۆرجار هه‌ڵه ده‌كات له چاودێریكردنی دژه تیپ.
به‌رگری ناوه‌ند: (ماسكیرانۆ ـ بارسێلۆنا) ـ (رامۆس ـ ریال مه‌درید)
ماسكیرانۆ زۆر باش ده‌زانێت چۆن له شوێن و پێگه‌ی خۆی یاریی ده‌كات كه زۆرجار وه‌ك ناوه‌ڕاستكاریش ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام رامۆس ژماره‌یه‌كی قورس تره له ماسكیرانۆ و دڵی یانه‌ی ریال مه‌دریده و زۆرجار به ته‌نیا ده‌بێته كلیلی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره یارییانه.
به‌رگری لای چه‌پ: (جۆردی ئه‌لبا ـ بارسێلۆنا) ـ (مارسیلۆ ـ ریال مه‌درید)
له‌سه‌ر كاغه‌ز هه‌ردووكیان زۆر له یه‌كتر نزیكن، به‌ڵام مارسیلۆ له مه‌درید رۆڵێكی كاریگه‌رتر ده‌گێرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌لبا بۆ بارسێلۆنای ده‌كات.
(بۆسكێت ـ بارسێلۆنا) ـ (كاسێمیرۆ ـ ریال مه‌درید)
بۆ به‌راوردی ئه‌م دووانه، هیچ گومانێكی تێدا نییه كه بۆسكێتس یه‌كێكه له باشترین یاریزان كه له‌و شوێنه‌ی ئێستا یاریی تێدا ده‌كات، كه هه‌م ڕۆڵی به‌رگری ده‌بین، هه‌میش وه‌ك ناوه‌ڕاستكاریش ده‌رده‌كه‌وێت، راسته كاسێمیرۆ به‌م نزیكانه زۆرباش ئاستی پێشكه‌وت، به‌ڵام كلیلی یانه‌كه‌ی نییه و له هاوتای بۆسكێتسدا نییه.
ناوه‌ڕاستكار: (راكیتیچ ـ بارسێلۆنا) ـ (تۆنی كرووس ـ ریال مه‌درید)
ڕاكیتیچ رۆڵێكی زیندووتری له كرووس هه‌یه، ئه‌و ناوه‌ڕاستكاره كرواتیا له ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه له ناوه‌ڕاستكاره ئه‌ڵمانیاییه‌كه ئاماده‌تره، كرووس بۆ ڕیال گرینگه، به‌ڵام ئاستی ناگاته راكیتیچ.
ناوه‌ڕاستكار: (ئینیێستا ـ بارسێلۆنا) ـ (مودریچ ـ ڕیال مه‌درید)
هه‌ردووكیان له یانه‌كانیان، له باشترینه‌كاندان، ده‌توانن له هه‌موو شوێنێك یاریی بكه‌ن و هاوتای یه‌كن.
هێرشبه‌ر: (نێیمار ـ بارسێلۆنا) ـ (گاریس به‌یل ـ ڕیال مه‌درید)
نێیمار ئه‌م وه‌رزه ئاستی زۆر گه‌شه‌ی سه‌ندووه، شێوازێكی تایبه‌تی هه‌یه، هه‌موومان ئه‌م وه‌رزه هه‌ستمان به گرینگی و لێهاتووییه‌كی زۆری نیمۆ كردووه، گاریس به‌یلیش یاریزانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ ریال مه‌درید، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه به‌هۆی پێكانه‌وه له یارییه‌كی زۆر دابڕاوه، بۆیه ئه‌مشه‌و بارودۆخ زیاتر بۆ نێیمار له بارتره.
هێرشبه‌ر: (سوارێز ـ بارسێلۆنا) ـ (بێنزیما ـ ریال مه‌درید)
هه‌ردووكیان له شێوازی هێرشبردن زۆر له‌یه‌كتر جیاوازن، سوارێز وه‌ك ئه‌وه وایه كه ته‌نیا بۆ گۆڵكردن له دایكبووبێت، خاوه‌نی چه‌ندان به‌هره‌یه و به‌ته‌واوه‌تی بۆ به‌رگریكاران سه‌رئێشه‌یه. به‌هه‌مان شێوه‌ش بێنزیما هێرشبه‌رێكی باشه، له زۆربه‌ی كاته‌كان توانای گۆڵتۆماركردنی هه‌یه، به‌ڵام به‌پێی بارودۆخ ئاستی ده‌گۆڕێت، له كاتێكدا سوارێز له هه‌موو بارێكدا ئاستی جێگر و باشی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات.
هێرشبه‌ر: (مێسی ـ بارسێلۆنا) ـ (كریستیانۆ ـ ریال مه‌درید)
ناتوانم هیچ جیاوازییه‌كی له نێوان ئه‌م دووانه بكه‌م، هه‌ردووكیان باشترین یاریزانی جیهانن.