ئەو پزیشکە چینییەی بەهۆی کۆرۆنا ببووە "رەشپێست" گیانی لەدەستدا
K24 - ئەمەریکا
پزیشكێكی چینی دوای 20 هه‌فته له‌مانه‌وه‌ی لە نه‌خۆشخانه به‌هۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دواجار له‌گه‌ڵ ره‌شهه‌ڵگه‌رانی پێستی رۆژی 4ـی حوزه‌یران، گیانی له‌ده‌ستدا.
دكتۆر هۆ ویڤینگ له چوار هه‌فته‌ی كۆتایی نه‌خۆشییه‌كه‌یدا هه‌رچه‌نده دۆخی ته‌ندروستی باش بوو، به‌ڵام ورده ورده ره‌نگی پێستی گۆڕاوە و شێوەی وەکو کەسێکی ئەفریقی دەردەکەوت.
پزیشكان هۆکاری گۆڕانی رەنگی پێستی پزیشکەکە بۆ دوو ئەگەر دەگێڕنەوە: له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌كانی یان وه‌رگرتنی ده‌رمانێك كه كاریگه‌ری لاوه‌كی هه‌بووه.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامەی زه دیترۆیت، رۆژی 18ـی كانوونی دووه‌می 2020، دكتۆر هۆ ویڤینگی تەمەن 42 ساڵ، نیشانه‌كانی ڤایرۆسەکەی تێدا ده‌ركه‌وتووه.
راپۆرتە پزیشکییەکانی ئەو نەخۆشخانەیەی پزیشکەکە لێی خەوێنراوە، دەریدەخەن ئەو لە هه‌فته‌كانی كۆتاییدا هه‌ستی به‌باشی كردووه، به‌ڵام دواتر تووشی خوێنبەربوونی ده‌ماخ بووه.
به‌پێی میدیاكانی چین دكتۆر هۆ ویڤینگ شه‌شه‌مین پزیشكه له‌و وڵاتە، کە به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیان له‌ده‌ستده‌دات.
له‌نێو ئەو پزیشکانەی دیکەی چین، کە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، د. وی لینگ هەیە، ئەو پزیشکەی یەکەم کەس بوو حكومه‌تی چینی له نه‌خۆشییه‌كه ئاگاداركرده‌وه، بەڵام زوو گوێیان لێی نەگرت تاوەکو کۆرۆنا جیهانی تووشی قەیران کرد.
جگه له د. هۆ ویڤینگ، دكتۆر لی ڤانـی تەمەن 42 ساڵ، به‌هه‌مان شێوه ره‌نگی پێستی گۆڕا، بەڵام ئەو ئەمڕۆ نەخۆشخانەی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌مانگی 11ـی 2019 له شاری وۆهانی چین تۆمارکرا. تاوەکو ئەمڕۆش شەش ملیۆن و 802 هه‌زار كه‌س له جیهان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و زیاتر له 398 هه‌زار و 400 كه‌سیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
هـ.ر.