9 ئه‌ندامی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ده‌په دوورخرانه‌وه و 26 پارێزه‌ریش ده‌ستگیركران
له خۆپیشاندانێكدا كه وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی دژی دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی هه‌ده‌په رێكخرابوو، پارێزه‌ران دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانیانی هه‌ده‌په‌یان له شاره‌كانی مێردین، وان و دیاربه‌كری باكووری كوردستان له لایه‌ن حكوومه‌تی توركیاوه سه‌ركۆنه كرد، به‌ڵام پۆلیس رێگه‌ی به چالاكییه‌كان نه‌دا و 26 پارێزه‌ری ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
له لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌یه‌ك له ئەندامانی شارەوانی هەدەپە لە 3 ناوچەی سەر بە پارێزگای وان له كاره‌كانیان دوورخرانەوە.
له‌مباره‌شه‌وه وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند 9 ئەندامی شارەوانییەکانی سەر بە هەدەپە لە ناوچەکانی توشبا، ئەدرەمیت و چاڵدێران لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پەکەکە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.
لە هەڵبژاردنی 31ی ئاداری رابردوو ئەو 9 ئەندامەی هەدەپە لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان سەرکەوتنیان بەدەستهێنابوو، بەڵام وەزارەتی ناوخۆ کارنامەی دەستبەکاربوونی پێنەدابوون و کارنامەی دەستبەرکاربوونی به ئاک‌پارتی دابوو.
هاوكات له شاره‌كانی دیلۆك و مێرسینی باكووری كوردستانش، ته‌واوی چالاكییه‌كانی دژ به دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كانی هه‌ده‌په قه‌ده‌خه كران.
له لایه‌كی دیكه‌وه له چوارچێوه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی باكووری كوردستان، پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په" داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات، خۆیان له رووداوه‌كانی سووتاندن و زیانگه‌یاندن به موڵك و ماڵی هاووڵاتییان به دوور بگرن.
هۆشیار ئۆزسۆی په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له شاری دیاربه‌كر گووتی: هه‌ده‌په هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به سووتاندنی موڵك و ماڵی خه‌ڵكه‌وه نییه، داواشی له لایه‌نگرانی پارته‌كه‌ی كرد، له چالاكییه‌كانیاندا زیان به خه‌ڵك نه‌گه‌یه‌نن.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاردانه‌وه‌ی هه‌ده‌په‌ش سلێمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت: پەکەکە هاوکاری لە سەرۆك شارەوانییەکان وەردەگرێت و ئەوانیش ناتوانن لەبەرامبەر ئەم کاره بێدەنگ بن.
سویلو گوتیشی: هەڵبژاردن دادگایەك نییە بۆ ئەو کەسانەی کە تاوانیان کردووە و بە سەرکەوتنیان تاوانەکانیان لەسەر لاناچێت.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك به بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی هه‌ده‌په له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی مێردین، دیاربه‌كر و وانی باكووری كوردستان له كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه و له شوێنی ئه‌وان پارێزگاری ئه‌و 3 شاره وه‌ك قه‌یوم ده‌ستبه‌كار بوون.
H.B