فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هه‌ڕه‌شه له كیشوه‌ره پیره‌كه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی گه‌رانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره بیانییه‌كانی ناو داعش له عێراق و سووریا بۆ ئه‌وروپا، شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی هۆشداریی ده‌ده‌ن ، ساڵی 2018 هێرشه تیرۆریستییه‌كان زیاد ده‌كه‌ن و ئێستا ئه‌و چه‌كداره گه‌ڕاوانه شاره‌زایی زۆریشیان له‌سه‌ر چه‌كی پێشكه‌وتوو هه‌یه كه له مه‌یدانه‌كانی جه‌نگدا ده‌ستیان كه‌وتووه.
رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی بریتانی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و توندڕه‌وانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بریتانیا و كیشوه‌ری ئه‌وروپا به‌گشتی، توانایه‌كی زۆریان له به‌كارهێنانی چه‌ك و شاره‌زایی جه‌نگ له عێراق و سووریا په‌یدا كردبێت، وه‌ك فرۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێل و بۆمبی چێنراو. له‌وباره‌یه‌شه‌وه شاره‌زایانی ناوه‌ندی " Jane's Terrorism and Insurgency Centre" (JTIC) هۆشداری ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ته‌له‌گراف، گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كداره بیانییه‌كان بۆ ئه‌وروپا به‌و توانا و شاره‌زاییانه‌ی هه‌یانه، هاوكاریان ده‌كات تا ژماره‌ی تۆڕه جیهادییه‌كان و كرده‌كانیان زیاد بكه‌ن و هێرشی زۆرتر ئه‌نجام بده‌ن.
چونكه ئه‌و چه‌كدارانه ئێستا له توانایاندایه بۆمبی چێنراو درووست بكه‌ن و له عێراق و سووریا فێری به‌كارهێنانی چه‌كی پێشكه‌وتووی هێرشكردن و جۆره‌ها چه‌ك و ته‌كنه‌لۆژیای جه‌نگ و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بوون.
هه‌ر چه‌نده له چه‌ند ساڵی رابردوودا تیرۆریسته‌كان له كیشوه‌ری ئه‌وروپا چه‌كی سه‌ره‌تاییان بۆ هێرشه‌كانیان به‌كارهێناوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی قسه‌ی شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتووبن له به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێل مه‌ترسی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌وروپا درووست ده‌كه‌ن.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ته‌له‌گراف، چه‌كدارانی داعش توانیوویانه رێگا بدۆزنه‌وه تا ئه‌و كه‌ره‌سته پێویستیانه ده‌ستبخه‌ن كه له بازاڕی ئه‌لیكترۆنی ئه‌مازۆن و دووكان و ماركێته سه‌ره‌كییه‌كان هه‌ن و چه‌كی كوشنده‌یان لێ درووستكردوون.