باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی "هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی" له كه‌ركووك روونكردنه‌وه ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ته‌واوی ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له وه ده‌كه‌ن هێزی ئه‌مه‌ریكا له شاری كه‌ركووك بڵاوه‌یان پێكراوه.
سیلیمان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هێزێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ماوه‌یه‌كی زۆره له‌وێ هه‌ن.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی چوونی هێزی نوێی وڵاته‌كه بۆ كه‌ركووك ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، جموجۆڵ و گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بووه، نه‌ك جێگیركردنی هێزی نوێ.
سيليمان جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، هیچ رێككه‌وتنێكی نوێ له نێوان واشنتن و به‌غد نییه بۆ زیادكردن و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له قۆناغی دوای داعش، روونیشی كرده‌وه، هه‌نگاو به هه‌نگاو هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق كه‌مده‌كرێنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هیچ به‌ندكراوێكی عێراقی له‌لای هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان نییه و جه‌ختیشی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی هاوكاری زۆری سه‌ربازی و مرۆیی پێشكه‌ش به عێراق كردووه.