يه‌كگرتوو: ئه‌وه‌ى روويداوه كوده‌تاى ئه‌ليكترۆنييه
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان يه‌كێكه له‌و لايه‌نانه‌ى ئه‌نجامى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى دوازده‌ى ئايار له سلێمانى ره‌تده‌كاته‌وه و رايده‌گه‌يه‌نێت، ئه‌وه‌ى روويداوه "كوده‌تایه‌كی ئه‌لیكترۆنی و ته‌زویركردنی ده‌نگه‌كانه به گشتی".
بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و پرسه، ئه‌نجوومه‌نى جێبه‌جێكردنى يه‌كگرتوو ئه‌مڕۆ كۆبوويه‌وه و راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست (كوردستان24) كه‌وتووه، هاتووه: "به‌داخه‌وه ده‌ره‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه و هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانی جه‌ماوه‌ر به‌پێ ی پیلانێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراو رووبه‌ڕووی كوده‌تایه‌كی ئه‌لیكترۆنی و ته‌زویركردنی ده‌نگه‌كان به گشتی و ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌تایبه‌تی بووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئێمه له‌یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هه‌موولایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه سه‌رجه‌م ده‌ره‌ئه‌نجامه‌كان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی هه‌رێم و پارێزگای كه‌ركوك به گشتی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌كه و دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین له‌نزیكترین كاتدا".
يه‌كگرتوو، ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه،"له‌و میانه‌دا داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تيیه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ین كه فشاره‌كانی خۆیان بخه‌نه سه‌ر كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و بێ ده‌نگ نه‌بن له‌ئاست ئه‌م ساخته‌كاری و گزیكاریه‌ی به‌رامبه‌ر به ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر و پرۆسه‌ی دیموكراسی كراوه".
له كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه: "ئێمه هه‌موو هه‌وڵێكی سیاسی و یاسایی و مه‌ده‌نی ده‌گرینه به‌ر له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی تر بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی گزیكاریه‌كه و ئاشكراكردنی ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی ده‌نگه‌كان و ریسواكردنی گه‌نده‌ڵكاران و گزیكاران به‌حه‌قی گه‌ل و نیشتمان.. روو ره‌شی و ڕیسوا بوون بۆ پیلانگێران و گه‌نده‌ڵكاران".
هه‌ريه‌ك له پارتى ديموكراتى كوردستان، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان، يه‌كگرتوو، هاوپه‌يمانى ديموكراتى داواى ژماردنى ده‌نگه‌كان به ده‌ست ده‌كه‌ن و ئه‌و ئه‌نجامه به‌راييانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، كه له كه‌ركووك و سلێمانى راگه‌يه‌ندراوون و ته‌نيا يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان به هۆيانه‌وه خۆى به براوه ده‌زانێت و لايه‌نه‌كانى ديكه‌ش ده‌ڵێن يه‌كێتى ئه‌نجامه‌كانى پێشوه‌خته ساخته كردووه.