تۆپی پێ دیارترین كاردانه‌وه‌كانی رووداوی فرۆكه‌ تێكشكاوه‌كه‌

دیارترین كاردانه‌وه‌كانی رووداوی فرۆكه‌ تێكشكاوه‌كه‌
وێنه‌یه‌كی یاریزانانی یانه‌ی چاپیكوینسی برازیلی پێش كه‌وتنه‌ خواره‌كه‌ی فرۆكه‌كه‌ و دوای كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی. 29 نۆڤێمبه‌ری 2016

دوای تێكشكان و كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ی یانه‌ی چاپیكوینسی برازیلی، له‌سه‌ر ئاسمانی كۆلۆمبیا میدیلن كه‌ بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 76 سه‌رنشین،

هه‌رزوو چه‌ندان كارادنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده ‌و یانه‌ و یایزانانی به‌دوای خۆیدا هێنا.

یانه‌ ریال مه‌درید، ئه‌مڕۆ له‌ كاتی ئه‌نجامدانی مشه‌قه‌كانی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی بارسا، ساتیك بێده‌نگییان نواند و دواتر زیدانی راهینه‌ر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوخه‌می خۆی ده‌ڕبری.

زیزۆ: ئه‌مرۆ هه‌موومان دڵته‌نگین، هه‌موومان یه‌ك خێزانین، نازانم چی بڵێم، داوای لێبووردن ده‌كه‌م، زۆر دڵته‌نگم به‌م رووداوه‌،

بارسێلۆناش، هاوشێوه‌ی مه‌دریدیه‌كان، بێده‌نگی و هاوخه‌می خۆیان بۆ ئه‌و كاره‌ساته‌ جه‌ڕگبره‌ ده‌ربڕی و مێسی و نێیمار به‌و په‌ری دڵته‌نگیه‌وه‌ مه‌سقه‌كانیان ئه‌نجامدا كه‌20  رۆژ له‌مه‌وبه‌ر میسی له‌هه‌مان فرۆكه‌ گه‌شتی بۆ برازیل كرد بوو.

له‌ تۆری كۆمه‌ڵا‌یه‌تی تویته‌ر، فابیۆ كاناڤارۆی كاپتنی پێشووی ئیتاڵیا و خاوه‌نی مۆندیالی 2006، نوویسونوتی خودا لیتان خۆشبێت.

تۆماس مۆله‌ری ئه‌ڵمانیش دوای نزاكردن و هاوخه‌می خۆی بۆ ئه‌و یانه‌ برازیله‌ ده‌ربررییوه‌.

ئیكه‌ر كاسیاسی گۆڵپارییزی ئیسپانی له‌ توتیه‌ر نووسیونه‌تی: كاره‌ساتیك كه‌ هه‌رگیز قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی نییه‌ و نه‌ك تۆپی پێ به‌ڵكو خیزانه‌كانی ئیمه‌شی، بێ رۆڵه‌ كرد.

بابەتی زیاتر

ئه‌م یاریزانه‌ ئه‌ركی راگرتنی مێسی له‌ كلاسیكۆ له‌ئه‌ستۆیه‌

ئه‌م یاریزانه‌ ئه‌ركی راگرتنی مێسی له‌ كلاسیكۆ ...

زێدان متمانه‌ی خۆی به‌م یاریزانه‌ دووپات كردۆته‌وه‌

بارودۆخی مێسی پێش یاری كلاسیكۆ باش نییه‌

بارودۆخی مێسی پێش یاری كلاسیكۆ باش نییه‌

32 مانگه‌ مێسی هیچ گۆڵێكی له‌ كلاسیكۆ نه‌كردووه‌