ژنێکی دیكە خۆی خنکاند

پۆلیس زانیاری لەبارەی رووداوەكە دەخاتەڕوو

K24 - راپەڕین

لە دەڤەری راپەڕین ژنێك بە پەت خۆی ھەڵواسیووە و دواتر خنكاوە. كەسوكاریشی دەڵێن، ژنەكە باری دەروونی ناجێگیربووە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین ئاشكرای كرد: "ئێوارەی رۆژی 20/10/2018، لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر ژنێك بەناوی ( ش . ع . ن ) لەدایکبووی ساڵی 1984، پیشەی ژنی ماڵ لە ماڵەکەی خۆیدا بە پەت خۆی هەڵواسی و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستدا".

لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی راپەڕین ھاتووە: "بە وتەی برا گەورەکەی ماوەی دوو ساڵەی باری دەروونی ناجێگیرە و دایکی کوڕ و کچێکە، پاش توێکاری بۆ تەرمەکەی لەنەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ رادەستی کەسوکاری کرایەوە".

پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاندووە: "مەلەفی لێکۆڵینە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە، لەسەر رووداوەکە کەس دەستگیر نەکراوە. لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".