پێرێز درێسی ژماره 7ـی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره هه‌ڵگرتووه
ئەگەرچی چەند یاریزانی ئێستای ریال مه‌درید داوای درێسی ژماره 7ـه‌كه‌ی كریستیانۆیان كردووه، لە سەرووی ھەموویانەوە ماركۆ ئاسینسیۆ، به‌ڵام پێرێز ڕه‌تی كرده‌وه كه ئه‌م درێسه بداته هیچ یاریزانێكی ئێستای یانه‌كه‌ی و بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌ڵگرتووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا، لە چەند رۆژی داھاتوو ھازارد پەیوەندی بە ریال مەدرید دەكات و درێسی ژمارە حەفت بۆ ئەو یاریزانە بەلجیكییە دانراوە.
بەپێی سەرچاوە بەریتانییەكە ھازارد بەھۆی نزیك بوونەوەی لە ریال مەدرید رەتی كردووەتەوە گرێبەستەكەی تازە بكاتەوە.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه یانەی چێڵسی ئامادەیە دەستبەرداری هازارد بێت، بەڵام بەمەرجێك ریال مه‌درید 177 ملیۆن پاوه‌ند بدات، لە بەرامبەردا ریال مەدرید 150 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی هازارد ته‌رخان كردووه.