هێزێكی ئه‌مه‌ریكی قاچاغچيانی ئێرانی‌یان به گوژمه‌یه‌ك دۆلاره‌وه له‌به‌غدا ده‌ستگیركرد
K24- هه‌ولێر:
ھێزێکی تایبەتی ئەمەریکی بە ھاوبەشی لەگەڵ ئاسایشی ئابوری توانییان رێگری لە یەکەم ھەوڵی بەقاچاخ بردنی دۆلار له عێراقه‌وه بۆ ئێران بكه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بڕی ئه‌و دۆلاره ئاشكرا بكرێت.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی كوردستان 24، ئه‌و هێزه تایبه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا قاچاخچییان ده‌ستگیركرد، كه به‌نیازبوون دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له عێراقه‌وه بۆ ئێران بگوازنه‌وه.
له‌مباره‌شه‌وه شارەزایەکی سیاسی عێراقی بۆ كوردستان 24 دەڵێت: ئەستەمە لەم قۆناغەدا ھەندێک لایەنی شیعی عێراقی کە لە ژێر رکێف و ھەیمەنەی ئێرانن، بە ئاسانی بچنە ژێر باری بریارەکانی عەبادی بۆ پابه‌ندبوون به سزاکانی سەر ئێران.
ده‌ستگیركردنی ئه‌و قاچاغچیانه له‌كاتێكدایه، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پابه‌ندبوونی خۆی به سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر ئێران نیشانداوه، كه دیارترینی ئه‌و سزایانه قه‌ده‌غه‌كردنی مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ ئێران به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی.
H.B