به‌غدا ره‌تی كرده‌وه ئێكسۆن مۆبیل عێراقی به‌جێ هێشتبێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ره‌تی كرده‌وه، كارمه‌ندانی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل، نووسینگه‌ی كۆمپانیاكه‌یان له عێراق به‌جێ هێشتبێت.
بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ كاروباری نهوتدهرهێنان، فه‌یاز حه‌سه‌ن نیعمه، رایگه‌یاند، كۆمپانیاكه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كارمه‌نده‌كانیان له به‌سره له سه‌ر كار به‌رده‌وامن و ئه‌وه‌ی له میدیادا سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌یان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دووره له راستییه‌وه.
روونیشی كرده‌وه، له كێڵگه‌ی نه‌وتی قورنه‌ی باشووری عێراق، كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه و كارمه‌نده عێراقییه‌كان به‌یه‌كه‌وه سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیانن.
دوێنێ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا رایگه‌یاند، فشاری زۆریان خراوه‌ته سه‌ر و داوای كرد، سه‌رجه‌م ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی سه‌ره‌كی نین، بگه‌ڕێنه‌وه و عێراق به‌جێ بهێڵن.