هۆشداری ده‌درێت.. داعش جه‌نگه‌كه‌ی له سووریاوه ده‌گوازێته‌وه بۆ عێراق
K24- هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی سه‌ربازی نه‌رویجی له عێراق دووپاتی كرده‌وه، چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه كشتوكاڵیانه خۆیان حه‌شار داوه، كه ژماره‌ی دانیشتوانیان كه‌مه و هه‌ر له‌و ناوچانه‌شه‌وه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر هێزه عێراقیه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
كۆلۆنیل شتاین گرونگستاد، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی سه‌ربازی نه‌رویجی له عێراق، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی "فی جۆ"ی نه‌رویجی رایگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش خۆیان له ناوچه كشتوكاڵییه‌كان مه‌ڵاس داوه و له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا زنجیره‌یه‌ك هێرشیان بۆ سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان ئه‌نجامداوه، به شێوه‌یه‌ك كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا هێرشه‌كانیان زۆر چڕتر بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رچه‌ند رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا توند و درێژ بكرێننه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش روو له زیاد بوون ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، داعش ئێستا خه‌ریكی گواستنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی جه‌نگه له سووریاوه بۆ عێراق و له هه‌ردوو رووی سه‌ربازی و دارایی‌ش هێزه‌كه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئێستا جگه له داعش دوو قه‌یرانی دیكه‌ی سه‌خت به‌رۆكی عێراقیان گرتووه، ئه‌وانیش په‌تای كۆرۆنا و قه‌یرانی داراییه، كه به‌هۆی داته‌پینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، ئابووری عێراقیش رووبه‌ڕووی داڕووخانێكی گه‌وره بووه‌ته‌وه.
له ساڵی 2017ـه‌وه یه‌كه‌ی سه‌ربازی نه‌رویجی له پارێزگای ئه‌نباری رۆژئاوای عێراق جێگیر بووه و ئه‌ركه‌كه‌ی مه‌شقپێكردنی هێزه عێراقییه‌كانه.
H.B