بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجامی ھەڵبژاردن رەتدەكاتەوە

گۆڕان: ساختەكاری لە دەنگەكانمان كراوە

K24 - سلێمانی

بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجامی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگانە دەنگی بزووتنەوەی گۆڕان نین.

حەكیم عوبێد، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەنجامی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رەتدەكەینەوە، ئێمە پێمانوایە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەھەمان شێوەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ساختەكاری زۆری تێداكراوە".

ئەوەشی خستەڕوو: "دەنگەكانمان بە رێژەیەكی زۆر كەمی كردووە و ھۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ساختەكاری و كەمی بەشداری خەڵك لە دەنگدان و كێشەكانی نێو بزووتنەوەی گۆڕان".