كچێكی 15 ساڵان له یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن له‌لایه‌ن باوكییه‌وه ده‌كوژرێت
K24 - هه‌ولێر:
كچێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ, له یه‌كه‌م شه‌وی جه‌ژنی قورباندا, ده‌بێته قوربانی په‌یوه‌ندیيه‌كی سۆزداری.
(هـ. ع. ب) كه خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانه و نیشته‌جێی شاری هه‌ولێره، شه‌وی رابردوو به‌ده‌ستی باوكی ده‌خنكێنرێت و پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش, راسته‌وخۆ ده‌گه‌نه شوێنی رووداوه‌كه و تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر ده‌كرێت و ئێستا لە زیندانە و بە گوێرەی یاسا سزا دەدرێت.
(هـ. ع. ب) نزیكه‌ی ساڵێكه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوڕێكدا به ناوی (ح. م. ز) هه‌یه، به‌ڵام دواجار ئه‌و كوڕه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی ده‌كات گه‌ر بێت و شه‌وێك له‌گه‌ڵیدا به‌سه‌ر نه‌بات.
بۆیه كچه‌كه به‌ناچار، به‌بێ ئاگاداری خێزانه‌كه‌ی، ئێواره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه ده‌ڕوات و دواتر كوڕه‌كه ده‌سترێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر, دواتريش له‌به‌رده‌م ده‌رگای ماڵی باوكی, كچه‌كه به جێده‌هێڵێت و خۆشی به‌ره‌و شوێنیكی نادیار هه‌ڵدێت.
دوا ئاشكرا بوونی ڕووداوه‌كه ( ع. ب. ح ) كه باوكی كچه‌كه‌یه، كچه‌كه‌ی خۆی ده‌باته لای پزیشك له‌یه‌كیك له نه‌خۆشخانه حكوميیه‌كانی شاری هه‌ولێر و پزیشك پیی ده‌ڵێت كچه‌كه‌ی په‌رده‌ی كچێنی له‌ده‌ستداوه، بۆیه باوكه‌كه به‌توڕه‌ییه‌وه كچه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌باته‌وه ماڵه‌وه و بڕیار له كوشتنی جگه‌ر گۆشه‌كه‌ی خۆی ده‌دات و به به پارچه گوریسێك كچه (15) ساڵیيه‌كه‌ی ده‌خنكێنێت.
دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه و ئاگادار كردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر، راسته‌وخۆ هێزه‌كانی ئاسایش ده‌گه‌نه شوێنه‌ی ڕووداوه‌كه و تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌لای ئاسایشی هه‌ولێر بۆ كراوه‌ته‌وه و ئێستا تۆمه‌تبار چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگایه.
ئه‌نجامدانی تاوانێكی له‌م جۆره له‌یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا ئه‌گه‌رچی هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پشته‌وه‌یه، به‌ڵام كوردستان24 زانیویه‌تی به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و پزیشكه‌ی پشكنینی بۆ كچه‌كه كردووه، سه‌رپێچی رێنماییه‌كانی كردووه به‌وه‌ی نه‌ده‌بوایه باوكی كچه‌كه‌ی به له ده‌ستدانی په‌رده‌ی كچێنی ئاگادار كردبایه‌ته‌وه، به‌ڵكو ده‌بوایه پزیشكه‌كه بنكه‌ی پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی له ئه‌نجامی پشكنینه‌كه ئاگادار كردایه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی ڕێگری له ڕووداویكی له‌مجۆره بكرایه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، كه‌مێك به‌ر له ئێستا، ئه‌و كوڕه‌ی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كچه‌كه هه‌بووه و ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و كچه 15 ساڵییه، ده‌ستگیركراوه.