توركيا تۆپبارانى نه‌خۆشخانه‌ى عه‌فرين ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
تۆپخانه‌كانى توركيا ناوه‌ندى شارى عه‌فرينيان تۆپبارانكرد و به‌و هۆيه‌وه 3 هاووڵاتى شه‌هيد بوون و زيانێكى زۆرى ماڵى به‌ر خانوبه‌ره‌ى هاووڵاتيان و نه‌خۆشخانه‌ى عه‌فرين كه‌وت.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ره‌سمى سووريا (سانا) بڵاويكرده‌وه، سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2018، له 25ه‌مين رۆژى هێرشه‌كانياندا ناوه‌ندى شارى عه‌فرينيان تۆپباران كرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه بڵاويشيكرده‌وه، له ئاكامى ئه‌و تۆپبارانه‌دا هاووڵاتيه‌ك شه‌هيد بووه و چوار هاووڵاتى ديكه بريندار بوون و زيانى زۆريش به‌ر نه‌خۆشخانه‌ى عه‌فرين كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها نێردراوى كوردستان24 بۆ عه‌فرين رايگه‌ياند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شارۆچكه‌ى جندرێس له لايه‌ن تۆپخانه‌كانى سوپاى توركياوه كراوه‌ته ئامانج.
ئاژانسى سانا بڵاويكرده‌وه، دوو ئافره‌ت له ئاكامى ئه‌و تۆپبارانه‌دا شه‌هيد بوون و زيانێكى زۆرى ماڵى به‌ر خانوبه‌ره‌ى هاووڵاتيان كه‌وتووه.
كامێراى كوردستان24 له ناو جندرێس ديمه‌نى چركه ساتى تۆپبارانه‌كه‌ى سوپاى توركياى بۆ سه‌ر شارۆچكه‌كه وێنه گرتووه و وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى له ترسى تۆپباران له كۆڵانه‌كانى شارۆچكه‌كه‌دا به دواى په‌ناگه‌يه‌كدا راده‌كه‌ن.
له ماوه‌ى 25 رۆژى شه‌ڕدا زياتر له 500 هاووڵاتى مه‌ده‌نى گيانيان له‌ده‌ستداوه و بريندار بوون و ده‌يان قوتابخانه و خانوبه‌ره‌ى هاووڵاتيانيش وێران بوونه.