وێنه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی تیفۆر له سووریا دوای بۆردومانه‌كه‌ی ئیسرائیل
K24- هه‌ولێر:
میدیاكانی ئیسرائیل چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه، كه له‌ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستكرده‌وه گیراون و تێیدا قه‌باره‌ی زیانه‌كانی هێرشی ئاسمانی 9ی ئه‌م مانگه بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی "تیفۆڕ" له پارێزگای حه‌مس له سووریا نیشان ده‌ده‌ن، كه ده‌گوترێت هێرشه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیله‌وه ئه‌نجامدراوه.
كه‌ناڵی "عاشیره"ی ئیسرائیلی وێنه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه به‌ر له بۆردومانه‌كه و دووای بۆردومانه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه 14 كه‌س كوژران، له‌ناویاندا 7 پاسداری ئێرانی هه‌بوون.
وه‌ك له میدیاكانی ئیسرائیل ئاماژه‌ی پێكراوه، هێرشه‌كه زۆر به‌وردی ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه و چه‌ك و جبه‌خانه و ئۆتۆمۆبیله سه‌ربازییه‌كانی ئێرانی له‌و بنكه ئاسمانییه له‌ناو بردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی بۆ هیچ شوێنێكی دیكه هه‌بێت.
دوای ئه‌و هێرشه، راسته‌وخۆ رووسیا په‌نجه‌ی به‌رپرسیارێتی بۆ ئیسرائیل درێژ كرد، به‌وه‌ی كه له مانگی شوباتی رابردووش‌دا هه‌مان ئه‌و بنكه ئاسمانییه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیله‌وه بۆردومان كرابوو، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ته‌ل ئه‌ڤیڤ هێزه ئێرانییه‌كانی ئه‌و بنكه ئاسمانییه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كردبوو، كه له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌وه فڕۆكه‌ی چاودێری ئاراسته‌ی سه‌ر ئاسمانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
H.B