یاریزانێكی عه‌ره‌ب مه‌ترسی بۆ سه‌ر مێسی دروست كردووه
لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا تاكه یاریزانه له وه‌رزی 2018 ـ 2019 زۆرترین گۆڵی تۆمار كردووه، به‌ڵام هێرشبه‌رێكی خولی قه‌ته‌ری مه‌ترسی بۆ سه‌ر مێسی دروست كردووه له‌سه‌ر خه‌ڵاتی گۆڵكاری ساڵ.
مێسی له لالیگا له كۆی 30 یاری، 33 گۆڵی كردووه تاكه یاریزانه له‌سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م خوله‌كانی جیهان ئه‌م ئاماره‌ی تۆمار كرد بێت.
نزیكترین ركابه‌ری مێسی، هێرشبه‌ری جه‌زائیری یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری (به‌غداد بونه‌جاح)ـه كه له كۆی 18 یاری 32 گۆڵی كردووه و له‌سه‌ر ئاستی جیهان پله‌ی دووه‌می گۆڵكارانی گرتووه.
به‌غداد بونه‌جاح 15 یاری له مێسی كه‌متر ئه‌نجامداوه و 32 گۆڵی كردووه، ته‌نیا یه‌ك گۆڵی له كاپتنه‌كه‌ی بارسا كه‌متره.
به‌غداد بونه‌جاح یه‌كێكه له دیارترین گۆڵكاره‌كه عه‌ره‌به‌كانی جیهان، له كۆی 65 یاری بۆ سه‌دی قه‌ته‌ری 85 گۆڵی كردووه، ئه‌م وه‌رزه هاوشانی چاڤی هێرناندێزی كاپتنی پێشووی بارسا نازناوی خولی قه‌ته‌رییان برده‌وه.
له پله‌ی سێیه‌می گۆڵكارانی وه‌رزی 2018 ـ 2019، كلیان مباپێ هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان دێت، له كۆی 26 یاری، 27 گۆڵی كردووه.
دۆسان تادیچ، هێرشبه‌ری سڕبی یانه‌ی ئا‌یاكس له كۆی 23 یاری له خولی نایابی هۆڵه‌ندا 27 گۆڵی كردووه.