رێكاره‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ژمار و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست له هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد
K24 – هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عیراق رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست له پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، عه‌لی قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵا رایگه‌یاندووه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، رێكاره‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار، به‌ده‌ست.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، پرۆسه‌كه ته‌نها له لایه‌ن كارمه‌ندانی ئۆفیسه‌كانی كۆمیسیۆنه‌وه ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بێت ده‌كرێت خه‌ڵكی دیكه‌ش راسپێردرێت.
عه‌لی قادر راشیگه‌یاندووه، دادوه‌ران سه‌رپه‌رشتی كاره‌كانی كۆمیسیۆن ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسه‌كان كاره‌كانیان جێنه‌هێشتووه و ده‌ڵێت: "ئێمه چاوه‌ڕێی بڕیاری لایه‌نه باڵاكانین بۆ ئه‌وه‌ی پرسه‌كه یه‌كلا بكه‌نه‌وه".
رۆژی پێشنجه‌ممه‌ی رابردوو، دادگای فیدرالی، هه‌مواری سێیه‌می یاسای ژماره 45ی ساڵی 2013ی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی په‌سه‌ند كرد، كه هه‌ژماركردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردووی تێدا هاتووه.
هه‌رچه‌نده به گوێره‌ی یاسا هه‌مواركراوه‌كه، په‌رله‌مان بڕیاریدابوو، ده‌نگدانی تایبه‌تی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان و ده‌نگدانی ده‌ره‌وه ره‌تبكاته‌وه، به‌ڵام دادگا ره‌تیكرده‌وه و رایگه‌یاند، به فیڕۆدانی ده‌نگده‌ری عێراقییه و په‌سه‌ندی نه‌كرد.
هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو، كه بۆ یه‌كه‌مجار، ئامێری (پی كۆس)ی ئه‌لیكترۆنی، بۆ ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌كارهێنرا، ناڕه‌زایی زۆری لایه‌نه‌كانی لێكه‌وته‌وه و هه‌ندێك لایه‌نیش به "هاككردنی سیسته‌م"ی ئامێره‌كه تۆمه‌تبار كران.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی كۆتایی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقیش، هاوپه‌یمانی سائیروونی موقته‌دا سه‌در، به 54 كورسی له یه‌كه‌مه، دووه‌میش هاوپه‌یمانی فه‌تحی هادی عامرییه به 47 كورسی و سێیه‌میش هاوپه‌یمانی نه‌سری عه‌بادی به 39 كورسی.
هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالیكی له پله‌ی چواره‌مدایه به 26 كورسی و پارتی دیموكراتی كوردستانیش به پێنجه‌م كوتله‌ی گه‌وره‌ی ناو په‌رله‌مان دێت و 25 كورسی هه‌یه.
ا. م