"بڕیاری ئێمه عێراقییه و نا بۆ هه‌ژموون و داگیركاریی"
K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و پاڵپشتیكاری هاوپه‌یمانی سائیروون، به‌رده‌وامه له په‌یامه كورت و واتاداره‌كانی و له‌وكاته‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، له بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یام له تویته‌ره‌وه نه‌وه‌ستاوه.
له توێتێكدا كه له تویته‌ره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "بڕیاری ئێمه عێراقییه و له‌ناو سنووردایه، هه‌مووان به‌شدارن نه‌ك ئه‌میر، مادام داگیركه‌ری وڵاته‌كه‌مان نین، به‌ڵام نه‌خێر بۆ داگیركردن و نا بۆ هه‌ژموونی سه‌ر عێراق.
په‌یامه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در روونه و له‌لایه‌كه‌وه بۆ هێزه سیاسییه‌كانی ناوخۆی عێراقه كه ده‌بێت وه‌ك هاوبه‌ش ته‌ماشای خۆیان بكه‌ن له حكومه‌تی نوێ‌دا نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌مووی خۆی به میر و فه‌رمانڕه‌وا بزانیت، به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ش دژی ئه‌مریكا و ئێرانه و داگیركاریی و هه‌ژموونی وڵاتان ره‌تده‌كاته‌وه.
پێشتریش له تویتێكدا گوتبووی: " حكومه‌ت تیكه‌ڵه‌ی عه‌تار نییه" ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای پشك پشكێنه‌ی حزبی درووست ناكات.
له‌باره‌ی دۆسێی گه‌نده‌ڵیشه‌وه ئه‌و پیاوه ئاینییه گوتوویه‌تی: "حكومه‌تی داهاتوو شوێنیك نابێت بۆ دزیكردنی حزبه‌كان، به‌ڵكو ده‌رگایه‌كه ده‌بێت بۆ رزق و رۆزی گه‌ل".
هاوپه‌یمانی سائیروون له هه‌ڵبژاردنی رۆژی 12/5/2018 زۆرترین كورسی به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌پاش ئه‌ویش هاوپه‌یمانی فه‌تح دێت و لیسته‌كه‌ی عه‌بادیش له پله‌ی سێیه‌مدایه.
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی سائیروون ده‌ڵێن چاویان له پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران نییه، به‌ڵام ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه حكومه‌ت ده‌بێت به مه‌رجی سه‌در درووست بكرێت.