رۆحانی: ئه‌وانه‌ی له دابه‌شكردنی عێراق شكستیان هێنا ده‌یانه‌وێ سنووری سووریا بگۆڕن
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌ڵێت: چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا پێویستی به هاوكاری زیاتر و گفتوگۆی زیاتری نێوان تاران و مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره هه‌یه.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه ئه‌مڕۆ به سه‌ردانێك گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئێران، رۆحانی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامیدان به شه‌ڕی تیرۆر و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دوور له دابه‌شبوون و گۆڕینی سنووره‌كانی ناوچه‌كه كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی ئێران، رۆحانی جه‌ختی كرده‌وه، "هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن دوای ئه‌وه‌ی له دابه‌شكردنی خاكی عێراق شكستیان هێنا، هه‌وڵ بۆ گۆڕینی سنووری جوگرافیای ناوچه‌كه ده‌ده‌ن و، كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه‌یان له باكووری سووریا ده‌كه‌ن".
سه‌رۆك كۆماری ئێران باسی له گرنگی و كاریگه‌ری هه‌ماهه‌نگی نێوان وڵاته‌كه‌ی و توركیا و رووسیا كرده‌وه بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش بۆ سووریا، ئاماده‌یی ئێرانیشی بۆ هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ توركیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت له سووریا نیشاندا.
رۆحانی له‌و دیداره‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه نایانه‌وێ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
له‌به‌رامبه‌ریشدا مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا واشنتۆنی به پیلانڕێژی نوێ له ناوچه‌كه تۆمه‌تبار كرد و گوتی: "ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت گرژی بخاته په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان ئه‌نقه‌ره و تاران".
هه‌روه‌ها داوای به‌رده‌وامیدانی ئێران و توركیا به هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوچه‌كه كرد، به‌تایبه‌ت له سووریا، جه‌ختیشی له‌سه‌ر رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و پیلانانه كرده‌وه، كه یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كه‌نه ئامانج.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ره‌تیشی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاوی ته‌ماعكارانه‌ی بڕیبێته خاكی سووریا و گوتی، كرده سه‌ربازییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یان له باكووری سووریا كاتییه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئیبراهیم كالن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، كرده سه‌ربازییه‌كانی توركیا له سووریا هه‌وێنی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌بێت، قه‌یرانی عه‌فرینیش یه‌كێكه له گرنگترین بابه‌ته‌كانی كۆبوونه‌وه‌كان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك ئێران داوای له توركیا كردبوو، كۆتایی به كرده سه‌ربازییه‌كانی له عه‌فرین بهێنێت، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌ی ئه‌نقه‌ره سه‌روه‌ری سووریا پێشێل ده‌كات و دۆخه‌كه‌ش ئاڵۆزتر ده‌كات.
ئه‌م دیداره‌ی رۆحانی و چاویش ئۆغلۆ دوای ئه‌وه هات، ئه‌مڕۆ عه‌لى ئه‌كبه‌ر ويلايه‌تى، راوێژكارى عه‌لى خامنه‌یى رێبه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران بۆ كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى رايگه‌ياند، ئه‌مريكا له رێگه‌ى يه‌كينه كورده‌كانه‌وه هه‌وڵى له‌تكردنى سووريا ده‌دات.
ويلايه‌تى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رايگه‌ياند، "واشنتن له هه‌وڵى دابه‌شكردنى خاكى سووريايه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زه‌مينه سازى بۆ پێكهێنانى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆى كوردى له خۆرهه‌ڵاتى فورات كردووه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كات به ره‌سمى دانى پێدا بنێت. به‌ڵام ئه‌و خه‌ونه‌ى ئه‌مريكا به‌دينايه‌ت".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئامۆژگاريمان بۆ ئه‌مريكييه‌كان ئه‌وه‌يه پێويسته رێز له سنوورى نێوده‌وڵه‌تى بگرن. گه‌لى سوورياش به هاوكارى حزبوڵڵا و هاوپه‌يمانه‌كانى، ئه‌مريكا له خۆرهه‌ڵاتى فورات ده‌رده‌په‌ڕێنن".
ويلايه‌تى، جه‌ختيشى له‌سه‌ر پشتيوانى ئێران بۆ "يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا" كرده‌وه.
راوێژكارى رابه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران، له كۆتايى لێدوانه‌كه‌يدا گوتيشى: "گه‌لى سووريا و هاوپه‌يمانه‌كانى له‌وانه ئێران و حزبوڵڵا هه‌موو هه‌وڵێكيان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پشتيوانيكردنى يه‌كپارچه‌يى سووريا و ئه‌مريكييه‌كانيش له به‌ديهێنانى ئه‌و خه‌ونه شه‌يتانيه‌يان شكست ده‌هێنن و زۆرينه‌ى گه‌لى سوورياش پابه‌ندى يه‌كپارچه‌يى وڵاته‌كه‌يانن".