به‌ڤیدیۆ.. ساتی ته‌قینه‌وه‌ی بینایه‌ك له ئوردن كه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار خۆیان تێدا حه‌شاردابوو
K24- هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له چاوی كامێراكانی چالاكوانانه‌وه تۆماركراوه، پرۆسه‌ی رووخاندنی بینایه‌كی نیشته‌جێبوون له ناوچه‌ی نه‌قب ئه‌لدبوری سه‌ر به شاری سه‌ڵتی شانشینی ئوردن نیشان ده‌درێت، كه به‌گوێره‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان، ئه‌نجامده‌رانی ته‌قینه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له‌و ناوچه‌یه خۆیان تێدا حه‌شاردابوو.
وه‌ك سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان ئاماژه‌یان پێداوه، دوای گه‌یشتنی زانیاری له‌سه‌ر شوێنی خۆشاردنه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشی سه‌ر ئه‌و بینایه‌یان كردووه و شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌كداران روویداوه و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراوه و 21ی دیكه‌ش بریندار بوون، دوای شه‌ڕێكی سه‌ختیش هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه ئه‌و بینایه مینڕێژبكه‌ن و به‌سه‌ر چه‌كداراندا بڕووخێنن.
شه‌وی رابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی فه‌حیس له پارێزگای به‌لقا مه‌فره‌زه‌یه‌كی هێزه ئه‌منییه‌كانی كرده ئامانج، به‌و هۆیه‌شه‌وه پۆلیسێك كوژرا و 6ی دیكه‌ش بریندار بوون، دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته دووپاتیانكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی بوو و له‌ڕێگه‌ی بۆمبی چێندراوه‌وه ئه‌نجامدراوه.
H.B