بە وێنە... لە چەند ناوچەیەكی كوردستان بەفر دەبارێت
K24 - ھەولێر
وەك كەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی كوردستان لە نێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودایە، لە ھەندێك ناوچەش باران و بەفر باریووە.
بە گوێرەی چەند وێنەیەك كە لە میدیاكانی توركیا بڵاوكراونەتەوە، لە ناوچەی ئوزلپی شاری وانی باكووری كوردستان ئەمڕۆ بەفر باریووە و بەجۆرێك لە ھەندێك شوێن بەفربارین ئاستەنگی بۆ ھاتووچۆ دروستكردووە.
لەلایەكی دیكە لە چەند ناوچەیەكی سەر بە شاری ورمێی رۆژھەڵاتی كوردستان بەفر باریووە.