ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات: خۆبه‌ڕێوبه‌رى ده‌رمانى ده‌ردى سووريايه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات، رايگه‌ياند، ئه‌وان ده‌يانه‌وێت سيستمى ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى وه‌ك نموونه‌يه‌ك بۆ دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كان له سووريا په‌يڕه‌و بكرێت و ته‌نيا ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى ئه‌مڕۆى سووريا ده‌كات.
سيهانۆك ديبۆ، راوێژكارى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى(په‌يه‌ده)، له لێدوانێكيدا بۆ كه‌ناڵى (RT)، هه‌فته‌ى پێشوو، شاندێكى ياساناس و سياسييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات سه‌ردانى ديمه‌شقيان كرد.
گوتيشى: ئامانج له سه‌ردانه‌كه دانووستانه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بۆ تاوتوێكردنى پرسى ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى و گۆڕينه‌وه‌ى بۆچوونه‌كان له‌و باره‌يه‌وه.
ديبۆ گوتيشى: ده‌كرێت ياساى ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى تايبه‌ت به حكومه‌تى سووريا، ببێته به‌شێك له سيستمى ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى كوردى نه‌ك جێگره‌وه‌ى.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكرد، هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ى بوترێت ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات و ديمه‌شق گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
روونيشيكرده‌وه، هه‌ردوولايه‌نى دانووستان پرۆژه‌ى جيايان هه‌يه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان.
له ماوه‌ى رابردوودا، ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا دوو جار شاندى ره‌وانه‌ى ديمه‌شق كردووه.
له مانگى ئايارى رابردوو، به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى سووريا رايگه‌ياندبوو، دوو رێگه له‌به‌رده‌م كورددا هه‌يه، يان شه‌ڕ يان ئاشتى بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كانى نێوانمان چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئ.ر