شاندێكی سه‌ربازی و سیاسی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی كۆبانێ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
شاندێكی سیاسی و سه‌ربازی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌ردانی كۆبانێی رۆژئاوای كوردستانی كرد.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی راوێژكاری سیاسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه بۆ كۆبانێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ویلیه‌ك رۆباك، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له وڵاتی به‌حره‌ین، له‌گه‌ڵ شانده‌كه بووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، شانده‌كه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی كۆبانێی كردووه و هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی پزیشكی‌یان پێشكه‌ش به نه‌خۆشخانه‌كه كردووه، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌نوه‌ر موسلیم، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری كۆبانێ كۆبووه‌ته‌وه.