نزیكەی 20 چەكداری داعش لە بۆسەیەكی پێشمەرگەدا كوژران

چەكدارانی داعش ویستویانە لە سنووری تەلەعفەر و رەبیعە كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن
kurdistan24.net

K24 - رەبیعە

پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكداری داعش ویستویانە چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی لە سنووری رەبیعە و تەلەعفەر ئەنجامبدەن، بەڵام پێشتر زانیاری ھەواڵگری گەیشتووەتە دەست پێشمەرگەی ھێزی رۆژی زێڕەڤانی و ھێزەكانی پاراستنی شنگال، بۆیە چەكدارانی داعش كەوتوونەتە بۆسەی پێشمەرگەی ھێزی رۆژ و پاراستنی شنگال و سەرجەم چەكدارانی داعش كوژران".

گوتیشی: "ژمارەی چەكدارانی داعش 17 چەكدار بوون و بە بیكابێكی دوو تەنی دزەیان كردبووە ناوچەكە، دوای رووبەڕوو بوونەوەیەكی سەخت، ھەر 17 چەكداری داعش كوژران".

پەیامنێرمان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: " زۆر لەو چەكدارانەی داعش خەڵكی بەغدا و نەجەفن، یەكێك لە چەكدارەكان بەناوی ئەبو نەواف شەمەری، پێشتێنەی بۆمبڕێژكراوەی پێوەبوو".