پێشبینی دەكرێت زیاتر لە 200 هه‌زار گەشتیار بۆ جەژن بێنە كوردستان
K24 - ھەولێر
ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسانی كه‌رتی گه‌شتیاری راسپاردووه له رۆژانی جه‌ژندا خۆیان سه‌رپه‌رشتی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان بكه‌ن و پێشبینی ھاتنی زیاتر لە 200 هه‌زار گەشتیار دەكرێت.
نادر روستی، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "بەرپرسانی گەشتیاری لە ھەموو دەڤەرەكان راسپێردراون كە لە رۆژانی جەژن لە ناوچە گەشتیارییەكان بن و بەدواداچوون بۆ كەموكوڕیی گەشتیاران بكەن و چارەسەریان بكەن، ھەروەھا لەگەڵ كەرتی تایبەت ھەماھەنگی كراوە بۆ ئەوەی شێوازی پێشوازیكردن لە گەشتیاران باشتر رێكبخرێت".
گوتیشی: "كردنەوەی رێگەی ھەولێر- كەركووك كاریگەری دەبێت بۆ ھاتنی گەشتیاران بۆ سنووری پارێزگای ھەولێر، پێشبینی دەكرێت ژمارەی گەشتیاران ئەمساڵ زیاتر بێت بە بەراورد بە ساڵی پار، كە 213 ھەزار گەشتیار ھاتبوونە ھەرێمی كوردستان".
ھ.م