ئاسایشی هه‌ولێر: داعشێك له كه‌مپی دیبه‌گه ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای ده‌كات، دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك به سه‌ربڕاوی له كه‌مپی دیبه‌گه، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه و داعشێكیان ده‌ستگیركرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، ئاماژه به‌وه كراوه، له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌دا، كه‌سێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵیان ده‌ستگیركردووه، كه سه‌ر به رێكخراوی داعشه و له‌گه‌ڵ 4 كه‌سی دیكه‌دا هاووڵاتییه‌كیان سه‌ربڕیوه.
ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، كه ئه‌و كه‌سه ناوی (ئەحمەد خه‌لیفە ئەحمەد مەتەر کوخان) له‌دایكبووی 2004ـه و له‌گه‌ڵ 4 كه‌سی دیكه له‌سه‌ر راسپارده‌ی داعش، هاووڵاتییه‌كیان به‌ناوی (یوسف عامر محه‌مه‌د) سه‌ربڕیوه، سه‌رجه‌میشیان نیشته‌جێی كه‌مپه‌كه‌ن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر:
"راگەیاندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
بەرەبەیانی شەوی ڕابردوو 1/9/2019 ڕووداوێکی کوشتن لەکامپی ئاوارەکانی ناحیەی دیبەگە ڕوویدا، کەتیایدا هاووڵاتیەکی دانیشتووی کەمپەکە بەناوی (یوسف عامر محه‌مه‌د) كه له بنه‌ڕه‌تدا خەڵکی دەوروبەری قەزای شەرگاتە، بەسەر بڕاوی دۆزرایەوە.
دوای گەیشتنی هەواڵەکە بە ئێمە تیمەکانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی بەرێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە و لە ئەنجامدا توانرا یەکێكک لە تاوانباران بەناوی (ئەحمەد خه‌لیفە ئەحمەد مەتەر کوخان) له‌دایكبووی 2004، دانیشتووی کەمپەکە دەستگیر بکرێت.
تاوانبار دانیناوە بەوەی سەر بە تیرۆرستانی داعشە و لەگەڵ چوار تیرۆرستی تر هەڵساون بە ئەنجامدانی ئەم تاوانە لەسەر راسپاردەی داعش.
تاوانبار بەماددەی 4ی تیرۆر بەندە و لێکۆڵینەوەی زیاتری لەگەڵ دەکرێت و بەدواداچوونیش بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارانی تر بەردەوامە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
1/9/2019"