"كه‌مینه‌كان هیچ ئایینده‌یه‌كیان له عێراقدا نییه"
K24 - هه‌ولێر:
خودیدا خه‌ڵه‌ف عیدۆ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌ڵێت: "كه‌مینه‌كان هیچ ئایینده‌یه‌كیان له عێراق نییه و هزری داعشی له هه‌موو شوێنێك ماوه، هه‌رچه‌نده له رووی سه‌ربازییه‌وه تا راده‌یه‌ك كۆتاییان پێهێنراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه ئێزدییه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به "رادیۆی سه‌وا"ـی گوتووه: "پشتبه‌ستن به شه‌ریعه‌تی ئیسلام وه‌ك بنه‌مای ده‌ستوور، مه‌ترسییه‌كه هه‌ڕه‌شه له ژیانی ئێزدییه‌كان ده‌كات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "داعش له رووی سه‌ربازییه‌وه كۆتاییهاتووه، به‌ڵام هزری داعش هه‌ر ماوه‌و له قوتابخانه و پرۆگرامه‌كانی خوێندن و كۆلێژه‌كان زیندووه. ئه‌وانه‌یشی تاوانیان دژی ئێزدییه‌كان ئه‌نجامدا پشتیان به شه‌ریعه‌تی ئیسلامی به‌ست و پرۆسه‌كانیان ئه‌نجامدا".
رۆژی 3/8/2014 چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌سه‌ر ناوچه ئێزدینشیینه‌كانی شنگال و كۆمةڵكوژیان دژی كوردانی ئێزدی ئه‌نجامدا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆری كچانی ئێزدییان رفاند و تا ئێستاش هه‌زاران ئێزدی بێسه‌روشوێنن.