" گاریس به‌یل به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ژنه‌كه‌ی و دایكی تووشی كێشه ده‌بێت"
گاریس به‌یڵ به‌هۆی ناكۆكی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان دایكی و ده‌سگیرانه‌كه‌ی به‌ناچاری واده‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی بۆ هاوینی داهاتوو دوخست.
بڕیاربوو له‌م هاوینه له قه‌ڵای مێژوویی ئیتاڵیا گاری به‌یڵ مه‌راسیمی هاوسه‌رگیری فه‌رمی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی و كێشه‌ی قووڵ كه‌وتۆته نێوان دایكی و ئیما ریسی ده‌سگیرانی ئاهه‌نگه‌كه‌ی دواخست.
رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانی له زاری كه‌سێكی نزیك له خێزانی به‌یڵ بڵاویكردۆته‌وه، گاریس به‌یل نایه‌وێت به‌هۆی بوونی ئه‌م كێشانه پلانه‌كانی زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیری لێ تێكچوو و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوای ساڵێكی دیكه ئاهه‌نگه‌كه‌ی ده‌كات.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه ده‌ستگیرانه‌كه‌ی به‌یڵ دڵخۆشه به دواخستنی ئاهه‌نگه‌كه و به ده‌رفه‌تی ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌شرێكی جه‌سته‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه كه به‌هۆی منداڵی سێیه‌مه‌وه له‌ده‌ستیداوه، له به‌رامبه‌ردا دایكی به‌یل پێیوایه ئه‌م ژنه‌ی كه به‌یل به نیازه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات دژایه‌تی ده‌كات، بۆیه ناكۆكییه‌كان به‌هۆی ئه‌م گرفتانه قووڵ بۆته‌وه.