نووسه‌رێكی دیاری ئه‌مه‌ریكی: تره‌مپ یان گه‌مژه‌یه یان شتێك ده‌شارێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوای تێوه‌گلانی 13 كه‌سایه‌تی رووسی به ده‌ستێوه‌ردان و بوونی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، تۆماس فرێدمان، نووسه‌ری دیاری ئه‌مه‌ریكی، هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی، ده‌ركه‌وتووه 13 كه‌سی رووسی، تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی ده‌ستییان له ئه‌نجامی دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكادا هه‌بووه، كه تێیدا تره‌مپ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و بوو به 45ـه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
فریدمان له وتارێكدا له رۆژنامه‌ی (نیویۆرك تایمز)ـی ئه‌مه‌ریكی، كه رۆژی 19ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2018 بڵاوكرایه‌وه، ده‌ڵێت:"یان رووسه‌كان به شتێك هه‌ڕه‌شه له تره‌مپ ده‌كه‌ن، یان تره‌مپ زۆر (گه‌مژه‌یه)، یانیش هه‌ردوو ئه‌گه‌ره‌كه راستن، له هه‌ردوو باره‌كه‌شدا ده‌ركه‌وتووه كه تره‌مپ ناخوازێت و ناتوانێت به‌رگری له ئه‌مه‌ریكا بكات له به‌رامبه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كانی رووسیا بۆ دابه‌شكردن و له‌باربردنی دیموكراتییه‌ته‌كه‌مان".
ئه‌و نووسه‌ر ناوداره ئه‌مه‌ریكییه ده‌شڵێت: "ئه‌مه‌ش به‌و واتایه دێت، یان ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ پاره‌یه‌كی زۆری له كه‌مینه‌یه‌كی نزیك له كرملین ده‌ستكه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه كڕیویانه‌ته‌وه، یانیش ده‌نگۆی ئه‌نجامدانی گێچه‌ڵه سێكسییه‌كانی راسته، كه له ماوه‌ی مانه‌وه‌یدا له به‌ڕێوه‌بردنی كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی جیهان روویداوه (مه‌به‌ست گرته‌ی ڤیدیۆییه كه له‌لای ده‌زگا هه‌واڵگری رووسیا پارێزراوه و تره‌مپ ناخوازێت بڵاوبێته‌وه)، یانیش تره‌مپ به راستی باوه‌ڕ به ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا ده‌كات، كاتێك ده‌ڵێت له ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ڵبژاردنه‌كان بێبه‌رییه".
شتێك ده‌شارێته‌وه و شایسته نییه؟
فریدمان له درێژه‌كه‌ی وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "پوخته‌ی قسه‌كان ئه‌وه‌یه، تره‌مپ شتێك ده‌شارێته‌وه كه هه‌ڕه‌شه له پۆسته‌كه‌ی ده‌كات، یان ئه‌وه‌تا شایسته نییه ببێته فه‌رمانده‌ی باڵای ئه‌مه‌ریكا، یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێك له‌و لێكدانه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه، شتێكی ئه‌سته‌مه، به‌ڵام یه‌كێك له‌و سیناریۆیانه‌ی به باشی ده‌خوێندرێته‌وه، ئه‌وه‌یه كه تره‌مپ ره‌تیده‌كاته‌وه وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه راسته‌وخۆیانه بداته‌وه كه له‌لایه‌ن رووسیا‌وه ده‌كرێته سه‌ر سیسته‌می وڵاته‌كه‌مان، كه له سه‌رده‌می هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌مریكا رووینه‌داوه، رووسیا دۆستی ئێمه نییه و وه‌ك دو‌ژمنێك هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كات، به‌ڵام تره‌مپ سووره له‌سه‌ر پشتگوێخستنی هه‌موو شتێك".
به گوێره‌ی وتاری ئه‌و نووسه‌ره دیاره، تا ئه‌و ساته‌ش، تره‌مپ به‌رده‌وامه له پێشێلكردنی پێوه‌ره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی، ته‌نانه‌ت ره‌تیكردووه‌ته‌وه ئه‌و شتانه‌ش جێبه‌جێ بكات كه له سوێنده ده‌ستوورییه‌كه‌یدا هه‌یه.
نووسه‌ره‌كه نموونه‌یه‌ك دێنێته‌وه له‌و باره‌یه‌وه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر لێكچوونێكی كه‌میش هه‌بێت و زۆر وردیش نه‌بین، به‌ڵام بیهێننه به‌ر چاوی خۆتان كه رووداوه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه، چۆن ده‌بوو ئه‌گه‌ر جۆرج بوش، دوای هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ر رایگه‌یاندبا كه گرنگی به‌و شتانه نادات و له پشووی كۆتایی هه‌فته‌دا ده‌چێته یاری گۆلف، له‌وێشدا پۆست له‌سه‌ر دیموكراته‌كان بكات و لۆمه‌یان بكات و بڵێت، هیچ پێویست به ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ناكات.
فریدمان له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، نا‌توانیت ئه‌و ئامانجه به‌دیبهێنین، ته‌نها به رۆشنبیركردنی جه‌ماوه‌ر له ئاستی قه‌باره‌ی كێشه‌كان و هێنانه سه‌ر هێڵی ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان (ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی، حكوومه‌تی فیدراڵی، هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكراتی، ته‌واوی خاوه‌نی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه رووسه‌كان بۆ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانییان له كاروباری ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا به‌كارییان ده‌هێنن)، له پێناو ئه‌نجامدانی هێرشێكی كاریگه‌ر، له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی شاره‌زا هه‌واڵگری و سه‌ربازییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی هێرشێكی كاریگه‌ری له دژی پوتین ده‌ستپێبكه‌ن، ئه‌وه‌ش باشترین رێگه‌یه كه ده‌كرێت بۆ به‌رگریكردن له وڵاته‌كه‌مان، بگیرێته‌به‌ر".
تویته بێماناكان
فریدمان ره‌خنه له تره‌مپ ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "له جیاتی ئه‌وه، سه‌رۆكێكمان هه‌یه تویتی بێ‌مانا بڵاوده‌كاته‌وه".
ده‌شڵێت: "بیر له‌و ساته بكه‌وه، تویته‌كه‌ی شه‌وی 17ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2018ی دۆناڵد تره‌مپ، له باره‌ی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه ئه‌وه بووه (شتێكی خه‌مناكه نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی، نه‌یتوانیوه له زۆرێك له‌و ئاماژانه تێبگات، كه ته‌قه‌ره‌كه‌ی قوتابخانه‌كه‌ی فلۆریدا پێشتر ئاراسته‌ی كردوون، ئه‌وه شتێكی قه‌بووڵكراو نییه، ئه‌وان كاتێكی زۆر به فیڕۆ ده‌ده‌ن، كاتێك ده‌یانه‌وێ بیسه‌لمێنن رووسه‌كان رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ هه‌بێت، هیچ رێككه‌وتنێكی ژێر به ژێر نییه، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره سه‌ره‌كییه‌كان و ببنه‌وه جێگه‌ی شانازی هه‌مووان)".
فریدمان ره‌خنه‌ی توند له‌و تویته‌ی تره‌مپ ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "به پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی، ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا و نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی، به هاوكاری راوێژكاره‌كان، جێگه‌ی شانازی هه‌مووانن، ئه‌وان به‌رنامه‌ی رووسیایان بۆ دابه‌شكردنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ده‌ستێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه ئاشكرا كردووه (كه ده‌یانه‌وێت كڕۆكی دیموكراتییه‌كه‌مان له ناو ببه‌ن)، تره‌مپیش ئامۆژگارییان ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره گرنگه‌كان، وه‌ك به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی قوتابخانه، به‌ڵێ، نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی هه‌ڵه‌یه‌كیان كردووه، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به رووسیا پاڵه‌وانانه كارییان كردووه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، كامه ئه‌رك و كارییان گرنگتره بۆ پارێزگاریكردن له دیموكراتییه‌تی ئه‌مه‌ریكا؟".
تۆماس فریدمان ده‌شڵێت: "جارێكی دیكه ده‌یڵێمه‌وه، یان ئه‌وه‌تا تره‌مپ زه‌لیله به‌رامبه‌ر پوتین، یان ده‌یه‌وێ شتێك بشارێته‌وه كه رووسه‌كان له دژی ئه‌و له‌به‌رده‌ستییانه، تره‌مپ دڵنیاشه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر موله‌ر به‌رده‌وام بێت له لێكۆڵینه‌وه‌كان، ئه‌و كاره ئاشكرا ده‌كات".
فریدمان ره‌خنه‌كانی راسته‌وخۆ ئاراسته‌ی تره‌مپ ده‌كات و ده‌ڵێت: "دۆناڵد، ئه‌گه‌ر به‌راستی بێبه‌ریت، بۆچی په‌نا ده‌به‌یه به‌ر ئه‌و رێگایانه، بۆچی هه‌وڵی داخستنی لێكۆڵینه‌وه‌كانی موله‌ر ده‌ده‌ی؟ ئه‌گه‌ر به راستی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای و ته‌نها سه‌رۆكی رێكخراوه تایبه‌ته‌كه‌ت نیت، بۆچی به كردار وڵات به‌ڕێوه‌نابه‌ی؟ نابێت ته‌نها له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه هێرش بكه‌ی، به‌ڵكو ده‌بێت هێرشی راسته‌قینه له دژی پوتین ده‌ستپێبكه‌ی".
له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2016، به به‌رده‌وامی رووسیا به ده‌ستێوه‌ردان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرێت و به‌رپرسانی باڵای مۆسكۆش ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
له دوایین هه‌وڵیشدا، ئه‌مه‌ریكا 13 كه‌سایه‌تی رووسیای خسته لیستی سزاكانه‌وه، گوایه له ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌نجامه‌كه‌ی، تێوه‌گلاون.
تۆماس فریدمان نووسه‌رێكی دیاری ئه‌مه‌ریكایه و له ساڵی 1953 له دایكبووه، براوه‌ی خه‌ڵاتی پۆلیتزه‌ره و ئێستاش هه‌فتانه گۆشه‌یه‌ك له رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" بڵاوده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌ف پۆست
ا. م