ئه‌ردۆغان به "سامسونگ" هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، به‌رامبه‌ر به سزا ئابوورییه‌كان كه له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه خراوه‌ته سه‌ری، به سامسونگ هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووه، وڵاته‌كه‌ی بایكۆتی كه‌لوپه‌له ئه‌لیكترۆنییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات, ئه‌وه‌ش وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و سزا ئابوورییانه‌ی له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه خراوه‌ته سه‌ر توركیا.
ئه‌ردۆغان له وتارێكدا ئه‌مڕۆ له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا توركیا ئامێری ئایفۆن ناكڕێت و له جێی ئه‌وه سامسونگی كۆری و ڤیسته‌لی توركی ده‌كه‌نه جێگره‌وه.
لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان له رێوڕه‌سمێكی كۆڕبه‌ندی توێژینه‌وه سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان (سیتا) هات، كه به‌بۆنه‌ی 16ه‌مین ساڵیادی هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان سازی كردبوو، تێیدا گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئایفۆنیان هه‌یه، ئه‌وا له‌لایه‌كی دیكه سامسونگ و خۆشمان ڤیسته‌لمان هه‌یه".
ماوه‌یه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ره گرژی تێكه‌وتووه و ئه‌مه‌ریكاش سزای ئابووری خستووه‌ته سه‌ر توركیا، به‌هۆیه‌وه‌ش به‌های لیره‌ی توركی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه به‌رامبه‌ر به دۆلار و كاریگه‌ریی نه‌رێنی خستووه‌ته سه‌ر ئابووری توركیا.
ا. م