هۆکاری گرانبوونی غاز لە هەولێر ئاشکرا دەکرێت

یەک بوتڵ غاز بە چەندە؟

K24 – هه‌ولێر:

چەند رۆژێکە غازی چەمچەماڵ بەهۆی چەند کێشەیەکی تەکنیکییەوە بەرێژەیەکی پێویست نەگەیشتووەتە هەولێر و دەوربەری، بەڵام کێشەکە چارەسەرکراوە.

یەکێک لە بریکارەکانی دابەشکردنی غاز بە کوردستان24ی راگەیاند: "چەند رۆژێکە بڕی پێویستی بوتڵی غاز نەگەیشتووەتە دەست بریکارەکان، بەڵام ئەمڕۆ کێشەکە چارەسەر بووە و بڕی پێویست گەیشتووەتە دەست بریکارەکان".

دەشڵێت: "بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما و ئەو کێشانەوە، نرخی غاز گۆڕانکاری بەسەردا هاتبوو، بەڵام ئەمڕۆ بەشێوەیەکی ئاسایی بە 6 هەزار و 500 دراوە بە بریکارەکان. ئەوانەشی بە گران دەیفرۆشن بەشێک لە بازرگانەکانی کۆڵانن".

لە چەند رۆژی رابردوو و لە هەندێک شوێنی شاری هەولێر، یەک بوتڵی غاز نرخی گەیشتە 15 هەزار دینار، بەڵام ئەمڕۆ نرخەکەی ئاسایی بووەتەوە.

H.J