لێژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ راپۆرتی خۆی له‌ باره‌ی پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی ته‌واو كرد

له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا راپۆرته‌كه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان راپۆرتی خۆی لەسەر پرۆژە یاسای چاكسازی تەواوكردووە و لە چەند رۆژی داھاتوودا راپۆرتەكە ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكات.

لێژنەكە لە راپۆرتەكەدا پشنیازی خۆی بۆ دوو ماددەی نێو پرۆژە یاسایەكە زیادكردووە، لەگەڵ ئەوەشدا پرۆژە یاسایەكە بە پرۆژەیەكی تەواو وەسف دەكەن، بەتایبەت لەو ماددانەی كە داوا دەكات، یەكەی ژمێریاری ھێزەكانی 70 و 80 تێكەڵ بكرێن و پاسەوانەكان لە ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی ناوخۆدا تێكەڵبكرێنەوە.

H.B