كەمكردنەوەی نرخی خزمەتگوزاری پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون دەچێتە واری جێبەجێكردنەوە

.

K24 – هه‌ولێر

پارێزگاری ھەولێر ئاشكرای دەكات، لە ھەنگاوی یەكەمدا نرخی خزمەتگوزاری 9 پڕۆژەی خزمەتگوزاری كەمدەكرێتەوە و لە ئایندەیەكی نزیكدا بڕیاری كەمكردنەوە بۆ ئەوانی دیكەش دەدرێت.

لە نووسراوێكی پارێزگای ھەولێر كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە و واژۆی فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێری بەسەرەوەیە، تێیدا ھاتووە: "دوای ئەوەی لیژنەی بەدواداچوون و دانانی نرخی خزمەتگوزای پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون بۆ كەمكردنەوە و دیاریكردنی نرخی خزمەتگوزاری پڕۆژەكان دەستبەكاربوو، وەك ھەنگاوی یەكەم و دوای دیراسەی دورد و ھەمەلایەنە، لیژنەكە نرخی 9 پڕۆژەی دیاریكرد، لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەوانەی دیكەش دیاری دەكرێت".

وەك لە نووسراوەكەدا ئاماژەی بۆ كراوە "لە ئەمڕۆ 1/7/2020 دەبێ ئەو 9 پڕۆژەیەی كە لەم فەرمانی كارگێریە ناویان ھاتووە پابەندی ئەو نرخە بن كە بۆیان دیاركراوە".

ھ.م