دوو سيناریۆ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌خرێنه‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
پەرلەمانی کوردستان ناوی کاندیدە پەسەندکراوەکانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان راگەیاند، بەپێی رێکارەکانیش، هەفتەی داهاتوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵدەبژێردرێت و ده‌گوترێت كه چەند سیناریۆیەكیش بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هه‌ن.
هاوكات به‌م نزیکانە یەکێتی ناوی کاندیده‌كه‌ی بۆ سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی دەکاتەوە. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، کاندیدانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بۆیان نییە بچنە نێو هۆڵی پەرلەمانه‌وه.
به گوێره‌ی سیناریۆکان، لە دوای هەڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، ده‌بێت سەرۆك بێتە نێو هۆڵی پەرلەمان و سوێندى ياسايى بخوات, پاشان له دوای جەژن، مەراسیمی دەستبەکاربوونی بۆ بکرێت.
سیناریۆی دووه‌میش ئه‌وه‌یه، كه سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرا، هه‌م ده‌ستبه‌كاربوون و هه‌میش سوێند خواردنه‌كه‌ی بكه‌ونه دوای جه‌ژن، به‌ڵام تا ئێستا سیناریۆی یەکەم به گونجاوتر دەزانرێت.
به گوێره‌ی بەرکەوتەی لایەنەکان، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێتییە و یەکێتی دوو کانیدی بۆ ئەو پۆستە هەیە،له‌م باره‌یه‌وه پەرلەمانتارێکی یەکێتی دەڵێت: "بەم نزیکانە کاندیدی ئەو پۆستە یەکلایى دەکەینەوە کە دەکەوێتە دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان".
بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیچ کاندیدێك لە کاتی پرۆسەی دەنگدان ناچێتە ناو هۆڵی پەرلەمان، دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان، ته‌نها کاندیدی سەرکەوتوو دەچێتە هۆڵی پەرلەمان و سوێند دەخوات, شێوازی دەنگدانەکەش ئاشکرایە, بەپێی رێکەوتنی پارتی و لایەنەکان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان 90 دەنگ بەدەست دەهێنێت.
ئ. م