جیهان چركه‌ ساتى روودانى هێرشه‌كه‌ى پاريس ببينه‌

چركه‌ ساتى روودانى هێرشه‌كه‌ى پاريس ببينه‌

K24 – هه‌ولێر:

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان گرته‌ى ڤيديۆيى ئه‌و هێرشه‌ بڵاوكرايه‌وه‌ كه‌ له‌ شانزيلييه‌ى ناوه‌ڕاستى پاريس روويدا و بووه‌ هۆى كوژرانى پۆليسێك و برينداربوونى يه‌كێكى ديكه‌ و كوژرانى هێرشبه‌ره‌كه‌ش.

وه‌ك له‌ ڤيديۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، دوو كه‌سى چه‌كدار له‌ نزيك ئۆتۆمبێلێكى پۆليسن و يه‌كێكيان ته‌قه‌ له‌ پۆليسێك ده‌كات.

له‌ ڤيديۆيه‌كى ديكه‌دا، چركه‌ ساتى هێرشه‌كه‌ و ئه‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێيه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ كاتى هێرشه‌كه‌ ناوچه‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه‌.

رێكخراوى داعش، له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياندبوو، هێرشبه‌ره‌كه‌ى پاريس ناوى ئه‌بو يوسف به‌لجيكى بووه‌. به‌ بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه‌ به‌ ناسنامه‌ى كه‌سى دووه‌م بكات.