رێككاره‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق
K24 - هه‌ولێر:
هێشتا ده‌ره‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رانه‌گه‌یه‌نراوه به‌ڵام پرس و باسی پێكهێنانی حكومه‌ت گه‌رم بووه‌و جموجووڵی ولاتانی هه‌رێمی و جیهانیش ده‌بینرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تیش پێكبێت به‌گوێره‌ی ده‌ستوور و یاسا ده‌بێت چه‌ند خاڵێك به‌رچاو بگیرێت.
یه‌كه‌م - كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن ده‌ره‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كه له سه‌رجه‌م پارێزگاكان و ده‌نگدانی تایبه‌تی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی عێراق راده‌گه‌یه‌نێت و بۆ ئه‌و قۆناغه‌ش هیچ واده‌یه‌كی دیاریكراو نییه.
دووه‌م - دادگای فیدراڵی عێراق ده‌ره‌نجامه‌كان پشتڕاست ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌م قۆناغه‌شیان كاته‌كه دیاریكراو نییه.
سێیه‌م - سه‌رۆككۆماری عێراق داوا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی نوێی عێراق ده‌كات له‌ماوه‌ی 15 رۆژ له‌وكاته‌وه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌ره‌نجامه‌كان واژۆ ده‌كاتو كۆببنه‌وه.
چواره‌م - ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له ماوه‌ی دیاریكراودا یه‌كه‌م دانیشتن به سه‌رۆكایه‌تی به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراو ئه‌نجام ده‌دات و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و جێگره‌كانی له‌و دانیشتنه‌دا هه‌ڵده‌بژێردرێن و ده‌بێت زۆرینه‌ی 329 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگیان بۆ بده‌ن.
پێنجه‌م - له ماوه‌ی 30 رۆژدا له رۆژی یه‌كه‌م دانیشتنه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی سه‌رۆككۆماری نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت.
شه‌شه‌م - سه‌رۆككۆماری نوێ كاندیدی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ راده‌سپێرێت و ده‌بێت له ماوه‌ی 15 رۆژی پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماره‌وه ئه‌و هه‌نگاوه بنرێت.
حه‌وته‌م - 30 رۆژ له‌به‌رده‌م سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی پێكبهێنێت و بۆ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ردانی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی بكات.
هه‌شته‌م - پێویسته په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بدات و ده‌بێت هه‌ر وه‌زیریك به‌جیا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌بێت.
نۆیه‌م - له حاڵێكدا سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو نه‌یتوانی له ماوه‌ی 30 رۆژدا ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات یان په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ئه‌و حكومه‌ته نه‌دا كه پێشكه‌ش كراوه. ده‌بێت سه‌رۆككۆمار تا 15 رۆژ كه‌سێكی دیكه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت رابسپێرێت.
ده‌یه‌م - مه‌رجه سه‌رۆكوه‌زیران له عێراق و له دایك و باوكێكی عێراقی له دایك بووبێت و هه‌ڵگری بروانامه‌ی زانكۆ بێت و ته‌مه‌نیشی له‌سه‌رووی 35 ساڵه‌وه بێت.