پێشمەرگە ھێرشی داعشی لە داقوق و خورماتوو تێكشكاند
K24 - كەركووك
شەوی رابردوو داعش لە دوو قۆڵەوە ھێرشی كردەسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام لە ھەردوو قۆڵ پێشمەرگە شكستی بە ھێرشەكەی داعش ھێنا.
پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە ھەردوو قۆڵی داقوق و خورماتوو ھێرشیان كردەسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، دوای رووبەڕووبوونەوە ھێزی پێشمەرگە شكستی بە ھێرشەكە ھێنا و پاشەكشەی بە چەكدارانی داعش كرد".
گوتیشی: "لەو شەڕەدا چەندین چەكداری داعش كوژرا و برینداربوون، دوو پێشمەرگەی فەوجی 3 لیوای 11 شەھیدبوون و ژمارەیە پێشمەرگەی دیكەش بریندارن".
ئەمە لەكاتێكدایە لەماوەی ئەم دوو ھەفتەی دواییدا داعش لەسنووری داقوق و خەرماتوو چەند ھێرشێكی كردووەتەوەسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام سەرجەم ھێرشەكان تێكشكێنراون.