خه‌ڵاته‌كه‌ى كۆچه‌ر بيركار دزرا
K24 – هه‌ولێر:
كۆچه‌ر بيركار، ئه‌و كورده‌ى توانى بۆ يه‌كه‌مجار خه‌ڵاتى فيڵدز، كه هاوتاى خه‌ڵاتى نۆبڵه له بيركارى، به‌ده‌ستبهێنێت، رايگه‌ياند، له مه‌راسيمى وه‌رگرتنى خه‌ڵاته‌كه‌دا، خه‌ڵاته‌كه‌ى لێدزراوه.
رێكخه‌رانى ئاهه‌نگه‌كه، رايانگه‌ياند، مامۆستاى زانكۆى كامبرج و وه‌رگرى خه‌ڵاتى فيڵدز، خه‌ڵاته ئاڵتوونييه‌كه‌ى له جانتاكه‌ى داناوه، كه به‌هاكه‌ى چوار هه‌زار دۆلاره و دواتر هه‌ستى كردووه، كه لێى دزراوه.
به‌رپرسانى ئه‌منى سه‌نته‌رى كۆنگره‌كان (ريو سێنته‌ر) جانتاكه‌يان له راڕه‌وێكى نزيكدا دۆزيوه‌ته‌وه و له رێى كامێراكانى چاودێرييه‌وه ناسنامه‌ى دوو گومانلێكراويان ده‌ستنيشانكردووه.
رێكخه‌رانى كۆنگره‌كه له به‌ياننامه‌يه‌كدا، نيگه‌رانى زۆرى خۆيان له دزينى جانتاى زاناى بيركارى كۆچه‌ر بيركار ده‌ربڕيوه كه خه‌ڵاته‌كه‌ى تێدا بووه.
پرۆفیسۆر فەرەیدوون درەخشانی ناسراو بە (کۆچەر بیرکار)، خەڵکی شارۆچكه‌ی مەریوان له رۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتووی بریتانیا، بوو بە براوەی ئەمساڵی خەڵاتی فێڵدز بۆ بیرکاری کە بەناوبانگرین خەڵاتی بیرکارییە لە ئاستی جیهاندا و وەک نۆبڵی بیرکاری ناسراوە.
کۆچەر بیرکار کە تەمەنی 40 ساڵە، لە ساڵی 2000 ه‌وه وه‌ك په‌نابه‌ر روويكردووه‌ته به‌ریتانیا و لە زانکۆی کەمبریج مامۆستایە و خەریکی لێکۆڵینەوەیە لە بواری بیرکاری‌دا و پێشتریش سێ خەڵاتی نێودەوڵەتیی وەرگرتووە.
كۆچەر بیرکار لە پاش وەرگرتنی خەڵاتەکەی هیوای خواست وەرگرتنی ئەم خەڵاتە بزە بخاتە سەر لێوی چل ملیۆن کورد.
كۆچه‌ر بيركار يه‌كێكه له‌و چوار ئه‌كاديمييه‌ى ئه‌مساڵ له كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى بيركارانى جيهاندا كه دوێنێ له ريۆ دى جانيرۆى به‌رازيل به‌ڕێوه‌چوو، خه‌ڵاته‌كه‌ى پێبه‌خشرا.
خه‌ڵاتى فێڵد.، به نۆبڵى بيركارى ده‌ناسرێت و هه‌موو چوار ساڵێك دابه‌ش ده‌كرێت و ئه‌وانه‌ى خه‌ڵاته‌كه‌يان پێ ده‌درێت پێويسته ته‌مه‌نيان نه‌گه‌يشتبێته سه‌رووى 40 ساڵ و هه‌ر چوار ساڵ جارێكيش چوار كه‌س ئه‌و خه‌ڵاته‌يان پێ ده‌به‌خشرێت.
ئه‌و شاره‌زايه‌ى كورد له بوارى بيركاريدا خه‌ڵاته‌كه‌ى به هۆى كۆششى له بوارى پۆلێنكردنى جۆره جياوازه‌كانى هاوكێشه‌ى بيركارى به‌ده‌ستهێناوه و سه‌لماندوويه‌تى كه هه‌مه‌چه‌شنى بێكۆتايى ئه‌و هاوكێشانه ده‌كرێت دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر ژماره‌يه‌كى دياريكراو له پۆلێندا. ئه‌مه‌ش پێشكه‌وتنێكى گرنگه له بوارى ئه‌ندازه‌ى بيركاريدا.
كۆچه‌ر بيركار، پێش ئه‌وه‌ى ئێران به‌ره‌و به‌ريتانيا به‌جێبهێڵێت ئه‌ندازه‌ى جه‌برى بيركارى له زانكۆى تاران خوێندووه، دواى ئه‌وه‌ى مافى په‌نابه‌رێتى له به‌ريتانيا وه‌رگرتووه، ده‌ستيكردووه به خوێندنى دكتۆرا.
ئه‌و له 2010دا خه‌ڵاتى (Leverhulme)ى له بيركارى به‌ده‌ستهێناوه به هۆى كۆششه‌كانى له بوارى ئه‌ندازه‌ى جه‌بر و له 2016دا خه‌ڵاتى (AMS Moore)ى له سه‌ر وتارێكى كه له گۆڤارى (AMS) بڵاويكردبوويه‌وه به‌ده‌ستهێناوه.
جگه له كۆچه‌ر بيركار، براوه‌كانى ديكه‌ى خه‌ڵاتى فێڵدر ئه‌مساڵ بريتى بوون له (Peter Scholze) ته‌مه‌ن 30 ساڵ له ئه‌ڵمانيا. ئه‌ليسيۆ فيگالى ته‌مه‌ن 34 ساڵ له ئيتاڵيا و ئاچاى فينكايچ 36 ساڵ له هيندستان.
ئ.ر