"پێرێز به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كرا ئه‌م ئه‌ستێره‌یه له چنگی بارسێلۆنا ده‌رده‌هێنێت"
رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه كه ریال مه‌درید خه‌ریكه شكست به ئامانجه‌كه‌ی بارسێلۆنا بێنێت و ماتیاس دی لیختی به‌رگریكاری هۆڵه‌ندی له هه‌مووكاتێك زیاتر له ریال مه‌درید نزیكه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا نووسیویه‌تی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی دی لیختی به‌رگریكاری ئا‌یاكس به بارسێلۆنا به‌سترابووه‌وه، به‌ڵام فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه نزیك بۆته‌وه و ده‌یه‌وێت بیكاته شوێنگره‌وه‌ی رافایل ڤاران كه بڕیاری داوه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له یانه‌ی شایانه بڕوات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه بارسێلۆنا تا 3 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی دی لیخت كێبڕكێی یانه‌كانی یوڤێنتۆس، بایرن میونشن و پاریس سانجێرمانی ده‌كرد، به‌ڵام له ئێستا ریال مه‌درید به گرێبه‌ستێكی گه‌وره جه‌نگی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه له دژی بارسێلۆنا و یانه گه‌وره‌كانی دیكه ده‌ستپێكردووه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وشی خستۆته‌ڕوو پێرێز به 70 ملیۆن یۆرۆ چۆته نێو مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی ماتیاس دی لیختی ته‌مه‌ن 19 ساڵ، ئه‌م نرخه‌ش تا ئێستا له لایه‌ن هیچ یانه‌یه‌ك پێشكه‌شی ئه‌و یاریزانه نه‌كراوه.
ماتیاس دی لیخت له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ئا‌یاكس پێگه‌یشتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌شداریی له 104 یاری كردووه، 10 گۆڵ و 5 ئاسیستی تۆمار كردووه و ئه‌م وه‌رزه رۆڵێكی كاریگه‌ری له گه‌یاندنی یانه‌كه‌ی بۆ قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ بینیوه.