وێستگه‌كانى ژيانى فازڵ به‌روارى
K24 – هه‌ولێر:
فازڵ جه‌ميل به‌روارى، ئه‌فسه‌رى باڵاى كورد بوو له ريزى سوپاى عێراق و دواين پله‌ى سه‌ربازى كه پێى گه‌يشتبوو، پله‌ى ليوا بوو، شه‌وى رابردوو له شارى هه‌ولێر كۆچى دواييكرد. ئه‌مڕۆش ته‌رمه‌كه‌ى له به ئاماده‌بوونى خزم و كه‌سوكاره‌كه‌ى له شارى دهۆك به‌خاك ده‌سپێردرێت.
وێستگه‌كانى ژيانى فازڵ به‌روارى:
له ساڵى 1966 له پارێزگاى دهۆك له‌دايكبووه.
له سه‌ره‌تاى ده‌يه‌ى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو، په‌يوه‌ندى به هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه كردووه.
دواى رووخانى رژێمى به‌عس، له 2003دا په‌يوه‌ندى به سوپاى عێراقه‌وه كردووه و به خێرايى پله‌ى سه‌ربازى به‌رز كراوه‌ته‌وه و بووه‌ته فه‌رمانده‌ى يه‌كه‌ى هێزى ئۆپراسيۆنه تايبه‌ته‌كانى سوپاى عێراق، كه به ده‌سته‌بژێرى هێزه تايبه‌ته‌كان هه‌ژمار ده‌كران و له لايه‌ن سوپاى ئه‌مه‌ريكاوه راهێنانيان پێكرابوو و به چه‌كى ئه‌مه‌ريكى پڕچه‌ك كرابوو.
هێزه‌كه‌ى فازڵ به‌روارى له 2014دا سه‌ركردايه‌تى شه‌ڕه‌كانى دژ به داعشى له ئه‌نبار كرد.
هه‌روه‌ها سه‌ركردايه‌تى هێزه ئه‌منييه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له مووسڵ و ناوچه‌كانى سنوورى پارێزگاى سه‌لاحه‌دين كردووه.
له رووى سه‌ربازييه‌وه:
-له 2004دا به‌شدارى له پرۆسه‌كانى فه‌لوجه كردووه وه‌ك فه‌رمانده‌ى فه‌وج.
-له 2004دا بووه‌ته ئامر ليوا، دواى ئه‌وه‌ى به‌شدارى له شه‌ڕى نه‌جه‌ف كردووه.
-له 2004دا به‌شدارى له شه‌ڕى رزگاركردنى سامه‌ڕا و پاراستنى مه‌زارگه‌ى دوو پێشه‌واكه‌ى شيعه كردووه.
-هه‌ر له 2004دا به‌شدارى له رزگاركردنى شارى مه‌دائين له ژێر ده‌ستى قاعيده كردووه.
-له 2005دا وه‌ك فه‌رمانده‌ى ليوا به‌شدارى له شه‌ڕى دووه‌مى فه‌لوجه كردووه.
-له 2007دا بووه‌ته فه‌رمانده‌ى ئۆپراسيۆنه تايبه‌ته‌كانى عێراق.
-له 2008دا به‌شدارى له ئۆپراسيۆنه‌كانى بشائيرولخه‌ير و دياله و مووسڵدا كردووه.
-له 2008دا به‌شدارى له شه‌ڕه‌كانى فه‌لوجه و نه‌جه‌ف و به‌سره و دياله و مووسڵ كردووه.
-له پرۆسه‌كانى رزگاركردنى دياله و مووسڵ و ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق له ژێر ده‌ستى داعش و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و رێكخراوه له 2014ه‌وه تا 2017 رۆڵى گرنگى گێڕاوه.