پەرلەمانی توركیا باسی كیمیابارانكردنی ھەڵەبجە دەكات
K24 - ھەولێر
پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌باره‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، پێشنیازێك ده‌داته په‌رله‌مانی توركیا.
موراد ساراچ، پەرلەمانتاری ھەدەپە بە ناوی حزبەكەیەوە پێشنیازێكی لەبارەی كیمیابارانكردنی ھەڵەبجە، راده‌ستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا كرد، له پێشنیازه‌كه‌دا هاتووه: "پێویسته په‌رله‌مانی توركیا تاوانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك جینۆساید په‌سه‌ند بكات".
ئەو پەرلەمانتارەی ھەدەپە ئاماژەی بەوەش داوە، پێشتر لە پەرلەمانی چەند وڵاتێكی دیكەو كیمیابارانكردنی ھەڵەبجە وەك جینۆساید پەسند كراوە.
به گوته‌ی به‌رپرسانی هه‌ده‌په، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی توركیا ئه‌و كاره بكات، ئه‌وا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی گه‌لی كورد و تورك ده‌بێته ده‌ستپێكێكی گرنگ.
ئەوە لەكاتێكدایە، دوێنێ 31 ساڵ بەسەر كیمیابارانكردنی شاری ھەڵەبجە تێپەڕی، كە لە 16/3/1988 لەلایەن رژێمی بەعسی عێراق كیمیاباران كرا و بەوھۆیەوەو زیاتر لە 5 ھەزار ھاووڵاتی شەھید بوون و زیاتر لە 10 ھەزاریش بریندار بوون.
ھ،م